دوێنێ چوارشه‌م وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا و ئاژانسی هاریكاری ئاسایشی به‌رگری سه‌ر به وه‌زاره‌تی به‌رگریی ئه‌مه‌ریكا، فرۆشتنی چه‌كیان به بڕی 295.6 ملیۆن دۆلاری ئه‌مه‌ریكی بۆ دوو لیوا و دوو كه‌تیبه‌ی تۆپهاوێژی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان ڕاگه‌یاند، ئه‌م هه‌واڵه ده‌نگدانه‌وه‌یه‌كی گه‌وره‌ی له میدیاكانی دنیا دروست كردووه و هه‌مووان به بایه‌خه‌وه باسی لێوه ده‌كه‌ن.
میدیای وڵاتانی دنیا هه‌مووان هه‌واڵ و زانیاری‌یان له‌سه‌ر فرۆشتنی چه‌ك به پێشمه‌رگه له‌لایه‌ن ئه‌مه‌ریكاوه بڵاو كردووه‌ته‌وه و له‌و نێوه‌نده‌دا پێگه‌ی "چینا"ی وڵاتی چین نووسیویه‌تی، پنتاگۆن و وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه، پشتیوانی پێشمه‌رگه ده‌كه‌ن و چه‌كیان پێ فرۆشتن.
میدیاكانی ئه‌مه‌ریكاش به چڕی ئه‌و هه‌واڵه‌یان بڵاو كرده‌وه و پێگه‌ی "ی‌و ئێس نیوس"ی ئه‌مه‌ریكی نووسیویه‌تی، پنتاگۆن چه‌ك به پێشمه‌رگه ده‌فرۆشێت و كۆنگرێسی ئه‌مه‌ریكاش ڕه‌زامه‌ندی له‌سه‌ر داوه.
هه‌ریه‌ك له میدیاكانی "پاكستان، وڵاتانی عه‌ره‌بی، ئێران، توركیا، ئوسترالیا و وڵاتانی ئه‌وروپا، هیندستان و ڕووسیا، وه‌ك هه‌واڵێكی گه‌رم و خێرا ڕووماڵی فرۆشتنی چه‌كیان له لایه‌ن ئه‌مه‌ریكاوه بۆ پێشمه‌رگه كردووه، زۆربه‌شیان له ئاژانسی "ڕۆیته‌رز" زانیارییه‌كانیان پشتڕاست كردووه‌ته‌وه.
كه‌ناڵی "سی ئێن ئێن" راپۆرتێكی په‌یمانگه‌ی ستۆكهۆڵمی نێوده‌وڵه‌تی بۆ لێكۆڵینه‌وه‌ی ئاشتی بڵاو كردووه‌ته‌وه و تێیدا هاتووه، ساڵی ڕابردوو ئه‌مه‌ریكا 33% چه‌كی هه‌نارده‌كراوی وڵاتانی دنیا له‌لایه‌ن ئه‌وه‌وه هه‌نارده كراوه و به گه‌وره‌ترین هه‌نارده‌كاری چه‌ك له سه‌رتاسه‌ری گۆی زه‌وی داده‌نرێ، به‌ڵام ئه‌مه‌ریكا چه‌ك و كه‌لوپه‌لی سه‌ربازی به مه‌رج و بێ پێشینه به هیچ وڵاتێكی دنیا نادات، هه‌ریه‌ك له "سعوودیه و ئیمارات و میسر و تایوان و سه‌نگاپووره و كۆریای باشوور و توركیا و ئوسترالیا و هیندستان و عێراق" له چه‌كی هه‌نارده‌كراوی ئه‌مه‌ریكا سوودمه‌ند بوون و سعوودیه ڕیزبه‌ندی یه‌كه‌می گرتووه و زۆرترین چه‌ك و كه‌لوپه‌لی سه‌ربازی له ئه‌مه‌ریكا كڕیوه.
به‌گوێره‌ی ڕاپۆرتی میدیاكانی دنیا، هه‌ر وڵاتێك هاوپه‌یمانی متمانه پێكراوی واشنتن نه‌بێ و له كێشه و گرژییه‌كان پشتیوانی ئه‌مه‌ریكا نه‌بێ، به‌هیچ شێوه‌یه‌ك یه‌ك پارچه چه‌كی ئه‌مه‌ریكایش له‌لایه‌ن حكوومه‌تی ئه‌و وڵاته‌وه و به وڵاتی دووه‌م نافرۆشرێت.
فرۆشتنی چه‌ك له‌لایه‌ن ئه‌مه‌ریكاوه بۆ پێشمه‌رگه، له كاتێكدایه ماوه‌ی نزیكه‌ی سێ ساڵه پێشمه‌رگه‌ی كوردستان وه‌ك به‌شێك له هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی داعش، دژ ڕێكخراوی تیرۆریستی داعش ده‌جه‌نگێ و ئه‌مه‌ریكاش سه‌رپه‌رشتی هاوپه‌یمانیه‌تییه‌كه ده‌كات و چه‌ك و كه‌لوپه‌لی سه‌ربازی بۆ پێشمه‌رگه ناردووه، هاوكات ساڵی ڕابردوو پرۆتۆكۆلێكی لێتێگه‌یشتن له نێوان هه‌ولێر و واشنتن واژوو كرا و تێیدا ئه‌مه‌ریكا به بڕی 465 ملیۆن دۆلار كۆمه‌ك و پێداویستی پێشكه‌شی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان كرد.
سه‌ره‌ڕای خۆ سه‌لماندنی پێشمه‌رگه بۆ وڵاتانی دنیا وه‌ك تاكه هێزی شه‌ڕكه‌ر و تێكشكێنه‌ری سیحری داعش، له ڕووی دیپلۆماسییه‌وه‌ش ئه‌مه به سه‌ركه‌وتنێكی گه‌وره‌ی دیپلۆماسی و پێوه‌ندییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان لێك ده‌درێته‌وه.
سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان به‌رده‌وام له كۆبوونه‌وه و دیداره‌كان، باسی له پێویستی چه‌ك و ناردنی چه‌ك بۆ پێشمه‌رگه ده‌كرد، هاوكات مه‌سروور بارزانی ڕاوێژكاری ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان له كه‌ناڵه میدیاییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان و له دیدار و كۆبوونه‌وه‌كانی به‌رده‌وام دووپاتی ئه‌وه‌ی ده‌كرده‌وه، كه پێویسته وڵاتان و به‌تایبه‌تیش ئه‌مه‌ریكا به‌شێوه‌ی ڕاسته‌وخۆ چه‌ك به پێشمه‌رگه بده‌ن، هاوكات له ئه‌گه‌ری هاوكاری نه‌كردنی پێشمه‌رگه و ناردنی چه‌كی به‌هێزتر و قورس، به ڕوونی ئاماژه‌ی به مه‌ترسی ته‌شه‌نه‌سه‌ندنی داعش ده‌كرد و ساڵی 2014 له نێو په‌رله‌مانی یه‌كێتیی ئه‌وروپا ئه‌مه‌ی دووپات كرده‌وه، هاوكات له دیداری له‌گه‌ڵ گه‌وره به‌رپرسانی ئه‌مه‌ریكا و چاوپێكه‌وتنه میدیایییه‌كانی، له‌گه‌ڵ ڤایس نیوسی ئه‌مه‌ریكی و سكای نیوز و سی بی ئێسی ئه‌مه‌ریكی و سی ئێن ئێنی ئه‌مه‌ریكی، به‌رده‌وام دووپاتی له گه‌یاندنی چه‌ك به‌شێوه‌ی ڕاسته‌وخۆ به پێشمه‌رگه‌ی كوردستان ده‌كرده‌وه.
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كانی "وشه"، ڕاوێژكاری ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان جگه‌له باسكردنی ئه‌و پرسانه له دیدار و كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ گه‌وره به‌رپرسان و دیداری میدیا نێوده‌وڵه‌تییه‌كان، هاوكات چه‌ندان هه‌وڵی دیپلۆماسی خسته گه‌ڕ و له كۆتادا به‌سه‌ر گه‌لی كوردستان سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ست هێنا و ئیتر چیتر به‌غدا پشكنین بۆ ئه‌و چه‌كانه ناكات كه بۆ پێشمه‌رگه ده‌نێردرێن و ده‌رگاش بۆ فڕۆكه پڕ چه‌كه‌كانی ئێران واڵا بكات به ئاسمانی ئه‌و وڵاته‌وه بگه‌ن به هێزه‌كانی ئه‌سه‌د له سووریا.
ئه‌م هه‌نگاوه‌ی ئه‌مه‌ریكا دوای ئه‌وه دێ، حكوومه‌تی نوێی ئه‌مه‌ریكا به سه‌رۆكایه‌تیی دۆناڵد تره‌مپ، ڕوونتر و ڕژدتر هاوكاری هاوپه‌یمانه‌كانیان ده‌كه‌ن و به‌وردیش دوژمنانی ئه‌مه‌ریكایان دیاری كردووه و ڕۆژانه له لێدوانه‌كانیاندا هێرش ده‌كه‌نه سه‌ریان و به تێكده‌ری ئارامی و ئاسایشی ناوچه‌كه ناویان ده‌به‌ن، شاره‌زایانیش ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن، ئه‌مه‌ریكای سه‌رده‌می تره‌مپ نه‌رمی به‌رده‌وامبوونی نابێ و ئه‌مه‌ریكا پێویستی به یه‌كلاكردنه‌وه‌ی دۆسیه‌كانه له دنیا، بۆ ئه‌مه‌ش ده‌ستی به جموجۆڵی فره‌وان كردووه.