كه‌سوكاری رفێنراوانی خورماتوو له‌بری دادگا، له ده‌رگای قایمقام ده‌ده‌ن بۆ ئازادكردنی رۆڵه‌كانیان له ده‌ستی میلشیا شیعه‌كان، له سه‌ره‌تای هاتنی هێزه‌كانی حه‌شدیش بۆ خورماتوو، زیاتر له 200 هاووڵاتی تیرۆر كراون یان رفێنراون.
ئه‌مڕۆ ژماره‌یه‌ك كه‌سوكاری رفێنراوانی سنووری خورماتوو به "وشه"یان راگه‌یاند، له‌بری دادگا هانایان بۆ یه‌كه‌ی كارگێڕیی ناوچه‌كه‌یان بردووه.
ئه‌وان كه له كورد و عه‌ره‌بی سوننه پێك دێن، له ترسی حه‌شدی شه‌عبی نه‌یانوێرا ناویان ئاشكرا بكه‌ن و گوتیان 12 كه‌سیان له ماوه‌ی دوو هه‌فته‌دا له‌لایه‌ن هێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبییه‌وه رفێنراون و سۆراغیان نییه.
محه‌مه‌د فایه‌ق، گوته‌بێژی فه‌رمی قایمقامیه‌تی شارۆكه‌ی خورماتوو به "وشه"ی راگه‌یاند، ئێمه له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵێك له كه‌سوكاری رفێنراوان كۆ بووینه‌ته‌وه بۆ گوێگرتن له داخوازییه‌كانیان.
هه‌روه‌ها گوتی، "له‌گه‌ڵ پۆلیسی شارۆكه‌كه‌یش كه‌وتینه گفتوگۆ بۆ ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر داخوازیی كه‌سوكاری رفێنراون كه‌سانی رفێنراو ئازاد بكرێن."
به‌پێی ئاماره‌كانی ئه‌و به‌رپرسه، له‌م مانگه‌دا زیاتر له 11 هاووڵاتی رفێنراون و هاووڵاتییه‌كیش تیرۆر كراوه. ئه‌و گوتی له رێگه‌ی گفتوگۆ و داواكارییه‌وه له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی حه‌شدی، توانراوه شه‌ش هاووڵاتی ئازاد بكرێن، به‌ڵام ئه‌وانه‌ی به‌ر له‌م مانگه رفێنراون سۆراغیان نییه.
هاوكات موقه‌ده‌م فاڕووق ئه‌حمه‌د، به‌ڕێوه‌به‌ری ئاسایشی شارۆكه‌ی خورماتوو بۆ "وشه" ئاشكرای كرد، له سه‌ره‌تای هاتنی هێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبییه‌وه بۆ خورماتوو، تا ئێسته 100 كه‌س تیرۆر كراون و 100 كه‌سی تریش له ناوچه‌كه رفێنراون .
گه‌رمیان/ سه‌بری هۆرینی