ورچێك كه چه‌ند ڕۆژێكه له‌لایه‌ن ڕێكخراوی هاوكاری ئه‌مه‌ریكی و ده‌سته‌ی ژینگه ئازاد كراوه، به‌هۆی برسیه‌تی و گه‌ڕان به‌دوای خۆراكدا ده‌چێته ناو ماڵه‌كانی حاجی ئۆمه‌ران و خه‌ڵك لێی ترساون، ئه‌مڕۆش هه‌واڵى كوشتنى ورچه‌كه بڵاو كرایه‌وه.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م به‌گوێره‌ى ئه‌و زانیارییانه‌ى تایبه‌ت به "وشه" دراون، هه‌واڵ كوژرانى ورچه‌كه به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك ڕه‌ت ده‌كرێته‌وه و ئێسته بۆ شارى هه‌ولێر گواستراوه‌ته‌وه و له باخچه‌ى ئاژه‌ڵانى نوێى هه‌ولێر دانراوه، هه‌روه‌ها له زانیارییه‌كاندا هاتووه ورچه‌كه دوێنێ شه‌و له چۆمان گیراوه و دواى پشكنین بۆ ئه‌و باخچه‌یه گواستراوه‌ته‌وه.
سه‌عید چۆمانى كه ئه‌ندامى لیژنه‌ى گواستنه‌وه‌ى ئه‌و ورچه بوو به"وشه"ی ڕاگه‌یاند، شه‌وى ڕابردوو ورچه‌كه به ئۆتۆمبێلى تایبه‌ت بۆ شارى هه‌ولێر و بۆ باخچه‌ى ئاژه‌ڵان گواستراوه‌تەوە.
بۆ وه‌رگرتنى زانیاریى زیاتر، "وشه" پێوه‌ندى به ئه‌حمه‌د قادر قایمقامى چۆمان كرد، به‌ڵام وه‌ڵامى پێوه‌ندییه‌كه‌ى نه‌دایه‌وه.
ڕۆژى سێشه‌م له په‌یامێكی بۆ هاووڵاتییان، ده‌سته‌ی ژینگه‌ی هه‌رێمی كوردستان ڕای گه‌یاند، داوا له هاووڵاتییان ده‌كه‌ین كه ئه‌م ورچه ئازار نه‌ده‌ن و ئاگه‌داری بن و وه‌ك سه‌روه‌تێكی گه‌شتیاری و ژینگه‌یی بۆ ناوچه‌كه سه‌یری بكه‌ن، ئه‌گه‌ر ئه‌م پێكه‌وه ژیانه‌ی ئاژه‌ڵ و مرۆڤ به ئاشتییانه له ناوچه‌كه به‌رده‌وامی هه‌بێت، ئه‌وه ده‌بێته فاكته‌ری راكێشانی هه‌زاران گه‌شتیار بۆ ناوچه‌كه، ئه‌مه‌ش سوودی زۆر به دانیشتوان و ناوچه‌كه ده‌گه‌یه‌نێت و له رووی ناساندن و ناوبانگیشه‌وه بۆ ناوچه‌كه زۆر گرنگ ده‌بێت.