له سلێمانی دیدارێكی نێوده‌وڵه‌تی بۆ هه‌ڵسه‌نگاندنی دۆخی میدیا له هه‌رێمی كوردستان رێك ده‌خرێت و تیایدا تیشك ده‌خرێته سه‌ر ئه‌و ته‌نگژه و ئاسته‌نگانه‌ی رووبه‌ڕووی میدیا ده‌بنه‌وه.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م 20ی نیسان/ئه‌پریل، دیداری نێوده‌وڵه‌تیی سلێمانی بۆ میدیا به‌ڕێوه ده‌چێت و و رێكخه‌ری دیداره‌كه‌یش رای ده‌گه‌یه‌نێت، چه‌ندان پسپۆڕ و شاره‌زای بواری میدیا له ده‌ره‌وه و ناوه‌وه‌ی كوردستان به‌شداریی كۆنفرانسه‌كه ده‌كه‌ن
د. كاروان عه‌لی، نووسه‌ر و مامۆستای زانكۆ به میدیاكانی راگه‌یاند، ئه‌و دیداره نێوده‌وڵەتییه بۆ هه‌ڵسه‌نگاندنی میدیایه له كوردستان و ئامانجی كۆنفرانسه‌كه دوو ته‌وه‌ری سه‌ره‌كییه
زیاتر روونی ده‌كاته‌وه، ته‌وه‌ره‌كان بریتین له ته‌نگژه‌ی میدیا، واتا ئه‌و ته‌نگژانه‌ی كه رووبه‌ڕووی میدیا بوونه‌ته‌وه، به ته‌نگژه‌ی دارایی و ته‌نگژه‌ی كه‌می كه‌سانی شاره‌زا و به ئه‌زموون. ته‌وه‌ری دووه‌م، میدیای ته‌نگژه، واتا میدیا چۆن مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئه‌و ته‌نگژانه‌دا ده‌كات كه رووبه‌ڕووی كۆمه‌ڵگه بوونه‌ته‌وه، ئایا سه‌ركه‌وتوو بوون له مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ ته‌نگژه‌كاندا؟ یان پێویسته چی بكه‌ن .
چه‌ندان پسپۆڕ و شاره‌زای بواری میدیا له ده‌ره‌وه و ناوه‌وه‌ی كوردستان به‌شداریی كۆنفرانسه‌كه ده‌كه‌ن و هه‌ڵسه‌نگاندن بۆ دۆخی ئێسته‌ی میدیا ده‌كه‌ن.