یانه‌ی چێڵسی كه ئێسته لوتكه‌ی ڕیزبه‌ندی خولی نایابی ئینگلیزییه، له‌گه‌ڵ یانه‌ی تۆتنهام كه دووه‌می ڕیزبه‌ندییه‌كه‌یه، له لیستی باشترین یاریزانه‌كانی خولی ئینگلیزی، پشكی شێریان به‌ركه‌وتووه.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م، یه‌كێتی یاریزانه پیشه‌گه‌ره‌كانی ئینگلته‌را، لیستێكی بڵاو كرده‌وه كه له 11 یاریزان پێك هاتووه كه به باشترین یارینانی ئه‌مساڵی خولی ئینگلیزی له نێوان 92 یانه‌دا هه‌ڵیان بژاردوون.
له لیسته‌كه‌دا، پێنج یاریزانی یانه‌ی چێڵسی تێدایه كه ئه‌مساڵ به شێوه‌یه‌كی به‌رچاو جێی خۆیان كردووه‌ته‌وه و چه‌ند یاریزانیش بۆ ساڵی دووه‌م له‌سه‌ر یه‌ك له لیسته‌كه‌دا بوون كه بریتین له "نگۆلی كانتی" هێڵی ناوه‌ڕاستی چێڵسی، "داڤید دی خیا" گۆڵپارێزی مانشسته‌ر یونایتد، له‌گه‌ڵ سێ یاریزانی یانه‌ی تۆتنهام كه بریتین له "ده‌یلی ئالی"، "دانی ڕۆز" و "هاری كین".
هه‌ر له یانه‌ی تۆتنهام، "كایل وۆكه‌ر" له ناوی له لیسته‌كه‌دا وه‌ك یه‌كێك له باشترین یاریزانه‌كانی ئه‌مساڵ دیاری كرا.
له‌لایه‌ن یانه‌ی چێڵسیشه‌وه، هه‌ردوو یاریزانی هێڵی به‌رگری: "گاری كاهێل" و داڤید لویز" به‌شدارییان كرد.
هه‌ر له یانه‌ی چێڵسی ئینگلیزی، "ئیدن هازارد" كه وه‌رزی 2014-2015 باشترین یاریزانی خوله‌كه بوو، ناوی چووه لیستی ئه‌و 11 یاریزانه‌وه كه زۆرترین كاریگه‌رییان هه‌بووه.
له لیسته‌كه‌دا، ئه‌وه‌ی جێی سه‌رنج بوو، زالاتان ئیبراهیمۆڤیج له یانه‌ی مانشسته‌ر و ئه‌لێكسیس سانچێز له یانه‌ی ئه‌رسیناڵ ناویان نه‌هاتبوو كه وه‌رزێكی باشیان به‌ڕێ كردووه.