وه‌زیری دادی توركیا، ئه‌نجامی ئه‌و هه‌ڵسه‌نگاندنه‌ی ره‌ت كرده‌وه كه دادگای مافی مرۆڤی ئه‌وروپا له‌باره‌ی ئه‌نجامی ریفراندۆمه‌كه‌ی توركیا بڵاوی كرده‌وه.
بكیر بوزداغ وه‌زیری دادی توركیا گوتی، دادگای ئه‌وروپا بۆی نییه ریفراندۆمی توركیا بخاته ژێر پرسیاره‌وه و هه‌نگاوه‌كه‌ی یاسایی نییه.
جێگه‌ی باسه دوێنێ كۆمیسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنی توركیا داخوازی سێ پارتی توركیای ره‌ت كرده‌وه كه داوایان كردبوو ئه‌نجامه‌كانی ریفراندۆمه‌كه په‌سند نه‌كرێت.
له‌و رێفراندۆمه‌ی هه‌فته‌ی رابردوو له توركیا به‌ڕێوه چوو، سه‌رووی ٥١%ی به‌شداربووان ده‌نگیان به ده‌ستووری نوێ دا.
هه‌ریه‌ك له پارتی گه‌لی كۆماری توركیا جه‌هه‌په و پارتی دیموكراتی گه‌لان هه‌ده‌په، ئه‌نجامه‌كانی هه‌ڵبژاردنیان ره‌ت كرده‌وه و گوتیان له هه‌ڵبژاردندا فێڵ كراوه و كۆمیسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردن بووه‌ته دارده‌ستی پارتی ده‌سه‌ڵاتداری توركیا.
به‌گوێره‌ی ده‌ستووری نوێی توركیا، سیسته‌می سیاسیی توركیا له په‌رله‌مانییه‌وه بۆ سه‌رۆكایه‌تی ده‌گۆڕێت و به‌مه‌ش ده‌سه‌ڵاتی سه‌رۆك كۆمار زۆر زیاد ده‌كات.