ڕووداوێكی هاتوچۆ له گهریمیان، ده‌بێته هۆی قوربانیی شۆفێر و ته‌واوی سه‌رنشینه‌كانی كه ژماره‌یان 14 كه‌س بووه.
به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی پۆلیسی هاتوچۆی گه‌رمیان به "وشه"ی ڕاگه‌یاندووه، نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م، له ڕێگه‌ی نێوان شاره‌دێی كفری و شارۆكه‌ی كه‌لار له ده‌ڤه‌ری گه‌رمیان، له كاتێكدا مینی پاسێك ویستوویه‌تی قوتابیان بگوازێته‌وه، وه‌رده‌گه‌ڕێ و له ئه‌نجامدا خۆی و ته‌واوی سه‌رنشینه‌كانی كه 13 كه‌سن ده‌بنه قوربانی.
پۆلیسی گه‌رمیان ئه‌وه‌شی خسته ڕوو، مینی پاسه‌كه له كاتی گه‌ڕانه‌وه‌ی خوێندكاران بووه له قوتابخانه‌كه‌یان بۆ شاره‌دێی كفری تووشی ئه‌و ڕووداوه بووه و یەکێک لەو سەرنشینانە گیانی لەدەست داوە.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا جگە لەو قوتابییەی گیانی لەدەست داوە، هه‌ندێكیان باری ته‌ندروستیان نا جێگیره و براونه‌ته سلێمانی بۆ چاره‌سه‌ركردنیان.