به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گشتیى ته‌ندروستیى هه‌ولێر له ڕوونكردنه‌وه‌یه‌كى له‌سه‌ر بڵاوبوونه‌وه‌ى گرته‌یه‌كى ڤیدیۆیییدا ده‌ڵێت، له لایه‌ن كه‌سوكاری ئه‌و نه‌خۆشه، به ناڕه‌وا هێرش كراوه‌ته سه‌ر پزیشك و كارمه‌ندانی نه‌خۆشخانه‌ى فریاكه‌وتن كه به‌داخه‌وه له لایه‌ن ده‌زگه‌كانی ڕاگه‌یاندنه‌وه، به شێوه‌یه‌كی تر باسی لێوه ده‌كرێت، گوایه نه‌خۆشخانه ئاماده نییه نه‌خۆشه‌كه وه‌ربگرێت، ئه‌مه‌ش له كاتێدایه كه له نه‌خۆشخانه‌ی فریاكه‌وتنی رۆژهه‌ڵات، رۆژانه هه‌زار و 200 نه‌خۆش سه‌ردانی ده‌كه‌ن و چاره‌سه‌ری پێویست وه‌رده‌گرن.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م له ڕوونكردنه‌وه‌یه‌كى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیى گشتى ته‌ندروستیى هه‌ولێر هاتووه، دوای ئه‌وه‌ی رۆژی هه‌ینی هاووڵاتییه‌ك له یه‌كێك له نه‌خۆشخانه تایبه‌ته‌كانی شاری هه‌ولێر گواسترایه‌وه بۆ نه‌خۆشخانه‌ی فریاكه‌وتنی رۆژهه‌ڵات، به‌هۆی خراپی باری ته‌ندروستیی نه‌خۆشه‌كه كه له نه‌خۆشخانه‌ی ناحكوومى له‌ژێر چاودێری چڕدا بووه، وه‌ك ئه‌وه وایه كه له‌ژێر نه‌شته‌رگه‌ریدا بێت، بۆیه كه‌سوكاری نه‌خۆشه‌كه بێ پرسكردن و له‌سه‌ر به‌رپرسیارێتی خۆیان گواستبوویانه‌وه بۆ نه‌خۆشخانه‌ی فریاكه‌وتنی رۆژهه‌ڵات.
ته‌ندروستى هه‌ولێر ده‌ڵێت، هه‌روه‌ك له گرته ڤیدیۆییه‌كه كه له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بڵاو بووه‌ته‌وه، گوایه نه‌خۆشخانه‌كه ئاماده نییه نه‌خۆشه‌كه وه‌ربگرێت، هه‌رچه‌نده هه‌ر ئه‌وكات پێوه‌ندی به به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی ته‌ندروستیی هه‌ولێر كرا بۆ دابینكردنی ته‌خته‌ی تایبه‌ت به چاودێری چڕی هه‌ناسه‌دان، به‌ڵام به‌هۆی پڕبوونی نه‌خۆشخانه‌كانی شاری هه‌ولێر له نه‌خۆش كه ژماره‌یه‌كی زۆریان له‌وانه ئاواره‌ن و له‌به‌ر نه‌مانی ته‌خته‌ی تایبه‌ت به چاودێری چڕی هه‌ناسه‌دان كه زۆر جار له نه‌خۆشخانه تایبه‌ته‌كانیش بۆ ئه‌و جۆره نه‌خۆشانه شوێن نامێنێ.
ته‌ندروستى هه‌ولێر له به‌شێكى ڕوونكردنه‌وه‌كه‌یدا ده‌ڵێت، دواى هه‌وڵێكى زۆر، نه‌توانرا ئه‌و نه‌خۆشه جێگه‌ی بۆ بكرێته‌وه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ناكرێت له ڕووی مرۆڤایه‌تییه‌وه نه‌خۆشێك له‌ژێر ئامێری چاودێری چڕی هه‌ناسه‌دان ده‌ر‌بهێنرێت و نه‌خۆشێكی تر له شوێنی دابنێی، بۆیه له لایه‌ن كه‌سوكاری ئه‌و نه‌خۆشه به ناڕه‌وا هێرش كراوه‌ته سه‌ر پزیشكان و كارمه‌ندانی نه‌خۆشخانه‌كه كه به‌داخه‌وه له لایه‌ن ده‌زگه‌كانی ڕاگه‌یاندنه‌وه به شێوه‌یه‌كی تر باسی لێوه ده‌كرێت گوایه نه‌خۆشخانه ئاماده نییه نه‌خۆشه‌كه وه‌ربگرێت.
له كۆتای ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه هاتووه، ئه‌مه‌ش له كاتێدایه كه له نه‌خۆشخانه‌ی فریاكه‌وتنی رۆژهه‌ڵات، رۆژانه هه‌زار و 200 1200 نه‌خۆش سه‌ردانی ده‌كه‌ن و چاره‌سه‌ری پێویست وه‌رده‌گرن، هه‌روه‌ها رۆژانه نزیكه‌ی 50 نه‌شته‌رگه‌ری له‌و نه‌خۆشخانه‌یه ئه‌نجام ده‌درێت و نزیكه‌ی 100 ته‌خته‌ی نه‌خۆشی تێدایه كه به‌رده‌وام پڕه له نه‌خۆش و له لایه‌ن پزیشكان و كارمه‌ندان و فه‌رمانبه‌رانی نه‌خۆشخانه‌كه خزمه‌ت ده‌كرێن.