دوای هه‌شت ڕۆژ له ڕووداوی ته‌قاندنه‌وه‌ی پاسی بروسیا دۆرتمۆند پێش یارییه‌كه‌ی نێوان ئه‌و یانه‌یه و مۆناكۆی فه‌ڕه‌نسی كه به هۆیه‌وه یارییه‌كه بۆ ڕۆژی دواتر دواخرا، جارێكی تر تووشی ڕووداو بووه‌وه.
ئاژانسی "ڕۆیته‌رز" بڵاوی كرده‌وه، یانه‌ی دۆرتمۆند، له یاریی دووه‌می له‌گه‌ڵ مۆناكۆ له ناو فه‌ڕه‌نساش تووشی ڕووداوێك بووه، ئه‌گه‌رچی یه‌كێتی تۆپی پێ گوتی، هۆكاری دواكه‌وتنی یارییه‌كه به‌هۆی قه‌ره‌باڵغیی هاتوچۆوه بووه.
شه‌وی ڕابردوو له یارییه‌كه‌ی نێوان مۆناكۆ و دۆرتمۆند، یانه فه‌ڕه‌نسییه‌كه به سێ گۆڵ به‌رامبه‌ر گۆڵێك ئه‌نجامه‌كه‌ی بۆ خۆی یه‌كلا كرده‌وه و به‌م شێوه‌یه‌ش هاوشانی یانه‌كانی یۆڤانتوس، ڕیال مه‌درید و ئه‌تله‌تیكۆ مه‌درید چووه قۆناغی پێش كۆتا.
"تۆماس تۆخێل" ڕاهێنه‌ری یانه‌ی دۆرتمۆند له كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا گوتی: ئێمه وا بڕیار بوو له سه‌عات 17:15 به كاتی گرینیچ بكه‌وینه ڕێ، به‌ڵام تا هه‌شت ده‌قه‌ی تر نه‌كه‌وتووینه ڕێ و دواتر پێمان گوترا به‌هۆی باری ته‌ناهییه‌وه‌یه.