دواى یه‌كسانبوونى له‌گه‌ڵ یانه‌ى كه‌ركووك، تیپی تۆپی پێی یانه‌ی پێشمه‌رگه‌ی هه‌ولێر نازناوی خولی نایابی پێشمه‌رگه‌ی كوردستانی به‌ده‌ست هێنا.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م له گه‌ڕى كۆتایى خولى پێشمه‌رگه‌ى كوردستان كه له‌یه‌ك كاتدا دوو یارى به‌ڕێوه چوو، یانه‌ى پێشمه‌رگه‌ی هه‌ولێر له قۆناخی چوارگۆشه‌ی زێڕیندا به گۆڵێك له‌گه‌ڵ كه‌ركووك یه‌كسان بوو به‌و ئه‌نجامه‌ش پێشمه‌رگه‌ى هه‌ولێر به نۆ خاڵ بووه یه‌كه‌می خوله‌كه.
له‌یارى دوومى خوله‌كه‌ش یانه‌ی شێروانه به گۆڵێكی بێ وه‌ڵام له نه‌ورۆزی برده‌وه و پله‌ی دووه‌می به‌ده‌ست هێنا به هه‌شت خاڵ و كه‌ركووكیش بوو به خاوه‌نى هه‌شت خاڵ و نه‌ورۆزیش به شه‌ش خاڵ پله‌ى چواره‌مى به‌ده‌ست هێنا.