سه‌رۆكى لیژنه‌ى كاروبارى پێشمه‌رگه و شه‌هیدان له په‌رله‌مانى كوردستان راى گه‌یاند، ئه‌و بڕیاره‌ى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مه‌ریكا هانده‌ره بۆ سه‌رجه‌م وڵاتانى تر‌ى ناتۆ كه به‌رده‌وام بن له هاوكاریكردنى هێزى پێشمه‌رگه‌ى كوردستان و پشتگیرییه له‌ئه‌نجامدانى ریفراندۆم.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م 20ى نیسانى 2017 ئارى هه‌رسین سه‌رۆكى لیژنه‌ى كاروبارى پێشمه‌رگه و شه‌هیدان له‌په‌رله‌مانى كوردستان به"وشه"ى راگه‌یاند، بڕیاره‌كه‌ى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مه‌ریكا له‌باره‌ى فرۆشتنى چه‌ك و پێویستى سه‌ربازى و پڕچه‌ككردنى هێزه‌كانى پێشمه‌رگه‌ى كوردستان له‌چوارچێوه‌ى ئه‌و رێككه‌وتنه‌دایه كه له نێوان هێزى پێشمه‌رگه و ئه‌و وڵاته‌دا هه‌یه.
زیاتر گوتى، ئه‌و بڕیاره‌ى ئه‌مه‌ریكا هانده‌ره بۆ سه‌رجه‌م وڵاتانى تر‌ى ناتۆ كه به‌رده‌وام بن له هاوكاریكردنى هێزى پێشمه‌رگه‌ى كوردستان به‌هۆى ئه‌وه‌ى پێشمه‌رگه له‌ماوه‌ى رابردوو له‌برى هه‌موو جیهان شه‌ڕى چه‌كدارانى داعشى كردووه.
له به‌شێكى تر‌ى قسه‌كانیدا ئارى هه‌رسین گوتى، واى ده‌بینم ئه‌و بڕیاره‌ى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مه‌ریكا به‌شێك بێت له پشتگیریكردنى ئه‌نجامدانى ریفراندۆم له هه‌رێمى كوردستان، چونكه به‌بێ خوێندنه‌وه بۆ ره‌وشه‌كه ئه‌و بڕیاره نادرێت و ئه‌وه مانایى ئه‌وه نییه كه ته‌نیا چه‌ك و پێویستى سه‌ربازى بۆ به‌غدا بێت.
شه‌وى رابردوو وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا ڕه‌زامه‌ندی پێشاندا به فرۆشتنی چه‌ك و كه‌لوپه‌لی سه‌ربازی به بڕی 295.6 ملیۆن دۆلار به هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان.