توێژینه‌وه‌یه‌ك: منداڵه‌كانتان فێری ته‌مبه‌ڵی به‌كه‌ن با زیره‌ك بن


توێژه‌رانی ئه‌مه‌ریكا ڕای ده‌گه‌یه‌ننن، دڕه‌نگ هه‌ستانی مێردمنداڵ له‌ به‌یانیاندا بۆ چوونیان بۆ خوێندن، هاوكاری چالاكیی زیاتریانه‌، به‌ پێچه‌وانه‌ی ئه‌و بۆچوونه‌ باوه‌ی كه‌ ده‌گوترێ، پێویسته‌ زوو هه‌ستن تا زوو بكه‌ونه‌ سه‌ر كاری ڕۆژانه‌یان.

"ناتانیال واتسۆن" سه‌رپه‌رشتیاری تیمێك له‌ توێژه‌رانی ئه‌كادیمیای ئه‌مه‌ریكی بۆ پزیشكی خه‌و ده‌ڵێ، خه‌وی مێردمنداڵان كه‌ ته‌مه‌نیان له‌ نێوان 13 بۆ 18 ساڵه‌، ده‌بێ ڕۆژانه‌ له‌ نێوان هه‌شت بۆ 10 سه‌عات بێت و به‌ شێوه‌یه‌كی سیسته‌م و ڕێك بخرێ.

ئه‌و پسپۆڕه‌ له‌ زانكۆی "واشنتن بسیاتل" ئاماژه‌ به‌وه‌ش ده‌كات، چه‌ند هۆكارێكی بایلۆجی و واده‌ی كاتی خه‌و ده‌بنه‌ هۆی كه‌مخه‌وی له‌ مێردمنداڵاندا، ئه‌مه‌ش كاریگه‌ری به‌سه‌ر جه‌سته‌یان و پێگه‌یشتنیان دروست ده‌كات، ئه‌مه‌ش گۆڕانكارییه‌كی سرووشتییه‌ بۆ ئه‌و ته‌مه‌نه‌، بۆیه‌ هه‌میشه‌ ده‌شیانه‌وێ تا دڕه‌نگانی شه‌و بمێننه‌وه‌.

تیمه‌كه‌ی واتسۆن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ كۆكن كه‌ كه‌مخه‌وی لای مێردمنداڵان ده‌بێته‌ هۆی دواكه‌وتنیان له‌ خوێندن و قه‌ڵه‌ویشی پێوه‌یه‌، له‌ داهاتووشدا نه‌خۆشییه‌كانی دڵ و خه‌مۆكی دروست ده‌كات كه‌ هه‌ندێ جار به‌ بیركردنه‌وه‌ له‌ خۆكوشتن و هه‌ندێ ڕه‌فتاری مه‌ترسیدار كۆتای دێت.

توێژه‌ران ده‌ڵێن، پێویسته‌ منداڵان و مێردمندڵان زوو بخه‌ون به‌ڵام دڕه‌نگ هه‌ڵبستن، تا سوود له‌ زۆرترین كاتی خه‌و ببینن، ئه‌مه‌ش به‌ پێچه‌وانه‌ی ئه‌و بۆچوونانه‌ی تر كه‌ ده‌گوترا ده‌بێ زوو هه‌ڵبستن.

سەرچاوە/ سکای نیوز


وشە - كوردۆ شابان


PM:05:37:20/04/2017




ئه‌م بابه‌ته 576 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌