مه‌سعوود بارزانى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان راى گه‌یاند، هیچ جیاوازییه‌ك له نێوان پێشمه‌رگه‌دا نییه و پێشمه‌رگه پێشمه‌رگه‌ی كوردستانه و پێشمه‌رگه‌ی هیچ حزبێك نییه.
ئه‌و گوتانه‌ى مه‌سعوود بارزانى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له میانى كۆبوونه‌وه‌یه‌كیدا هات له‌گه‌ڵ شاندى هاوبه‌شى ده‌زگه‌ى ئه‌یلوول و كۆمه‌ڵه‌ى پێشمه‌رگه دێرینه‌كان كه ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م 20ى نیسانى 2017 له‌گه‌ڵیان كۆ بوویه‌وه.
به‌پێى هه‌واڵێكى ماڵپه‌رى سه‌رۆكایه‌تیى هه‌رێمى كوردستان له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا ڕاسپارده‌كانی بارزانی بۆ ڕێكخستنه‌وه‌ی ناوی پێشمه‌رگه‌كان و ڕه‌چاوكردنی دادپه‌روه‌ری له پێدانی مووچه و موسته‌حه‌قاتی پێشمه‌رگه تاوتوێ كرا و شانده‌كه‌ش گله‌یی و ته‌نگژه و داواكارییه‌كانی ده‌زگه‌ی ئه‌یلوول و كۆمه‌ڵه‌ی پێشمه‌رگه دێرینه‌كان و كۆمه‌ڵێك پێشنیار باشتركردنی ژیان و باری گوزه‌رانی پێشمه‌رگه‌یان خسته‌ڕوو
به‌پێى هه‌واڵه‌كه بارزانی له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، دووپاتى له پاڵپشتیكردنی داواكانی پێشمه‌رگه و ده‌زگه‌ی ئه‌یلوول و كۆمه‌ڵه‌ی پێشمه‌رگه دێرینه‌كان كردووه‌ته‌وه و راى گه‌یاندووه، كه هیچ جیاوازییه‌ك له نێوان پێشمه‌رگه‌دا نییه و پێشمه‌رگه پێشمه‌رگه‌ی كوردستانه و پێشمه‌رگه‌ی هیچ حزبێك نییه.
له كۆتایى كۆبوونه‌وه‌كه‌شدا، بڕیار دراوه بۆ چاره‌سه‌ری كێشه‌كان، كۆبوونه‌وه له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی هه‌رێمى كوردستان و لایه‌نه پێوه‌ندیداره‌كان بكرێت.