تێكه‌‌ڵه‌یه‌ك كه‌مه‌رت باریكتر و جوانترت ده‌كات

مامۆستا گه‌یلان ڕاهێنه‌ری له‌شجوانی ئامۆژگاری خانمان و پیاوان ده‌كات به‌وه‌ی پێویسته‌ له‌ سه‌ریان  گرنگی به‌ له‌شولارێكی رێك بده‌ن و له‌ قه‌ڵه‌وی دووربكه‌ونه‌وه‌، چوونكه‌ سه‌رچاوه‌ی سه‌ره‌كی  زۆرینه‌ی نه‌خۆشییه‌كانه‌ و جگه‌ له‌وه‌ش هۆكاری ناڕێكی له‌شه‌.

ئه‌و پێی وایه‌ بۆ ئه‌وه‌ی چه‌وری ورگ بتوێته‌وه‌ و كێشی له‌ش دابه‌زێت، ده‌كرێت ئه‌م پێكهاته‌یه‌ له‌ ماڵه‌وه‌ دروست بكرێت و  بخورێته‌وه‌، به‌ڵام پێویسته‌ وه‌رزشیش ئه‌نجام بدرێت تا بتوانرێت له‌شولارت به‌ماوه‌یه‌كی كه‌م ڕێكتر بكه‌یت، له‌ هه‌مانكاتدا هه‌وڵ بده‌ خواردن به‌ بڕی پێویست و ته‌ندروست بخۆیت. 

گیراوه‌كه‌  پێك هاتووه‌ له‌:

-3 كوپ ئاو
-كوپێكی گه‌وره‌ گه‌ڵای نه‌عنا
-دوو لیمۆ
-نیو كه‌وچك بیبه‌ری تون
-كه‌وچكێكی بچوك زه‌نجه‌فیلی هاڕڕاو.

شێوازی ئاماده‌ كردنی: 

هه‌ردوو لیمۆكه‌ به‌ توێكڵه‌وه‌ قاش قاش بكه‌ن و له‌گه‌ڵ نه‌عناكه‌ بیخه‌نه‌ ئاوه‌وه‌ ، دواتر زه‌نجه‌فیل و بیبه‌ره‌كه‌ی تێبكه‌ن و بیخه‌نه‌ سه‌ر ئاگر تا ده‌كوڵێت، پاشان شه‌و تا به‌یانی وازی لێبهێنن و ڕۆژی دواتر بیپاڵێون، ڕۆژانه‌ 2-3 جار بیخۆنه‌ و له‌ دوای هه‌فته‌یه‌ك به‌رده‌وامبوون له‌سه‌ری هه‌ست به‌ گۆڕان ده‌كه‌ن.

ئه‌و گوتی، بۆ ئه‌وانه‌ی ده‌یانه‌وێت خاوه‌ن له‌شێكی رێك بن و ورگیان نه‌بێ ته‌نیا گرنگی به‌م خاڵانه‌ی خواره‌وه‌ بده‌ن: 


1-ڕۆژانه‌ نزیكه‌ی ‌هه‌شت په‌رداخ ئاو بخۆنه‌وه‌.

2-له‌جیاتی ئه‌وه‌ی سێ ژه‌می گه‌وره‌ بخۆی، پێنج بۆ شه‌ش ژه‌می بچووك بخۆن كه‌ یارمه‌تی هه‌میشه‌ ڕێك مانه‌وه‌ی جه‌سته‌ت ئه‌دات.

3-نوستن پشتگوێ مه‌خه‌ن و شه‌وانه‌ پێویسته‌ هه‌شت سه‌عات به‌لای كه‌م بخه‌ویت.

4-پێش نانخواردن په‌رداخێك ئاو بخۆوه‌، به‌ڵام هه‌رگیز له‌كاتی نانخواردن مه‌یخۆنه‌وه‌.

5-له‌ كاتی وه‌رزشكردن ئه‌وه‌نده‌ی پێت كرا ڕاهێنانه‌كانی ورگ بكه‌ ئه‌گه‌ر كه‌میش بێت.

‌6-به‌ هێواشی نان بخۆ.

7-واز له‌ شیرینی و خوارنه‌وه‌ی گازی بهێنه‌.

8-با خواردنه‌كان فرێش بێت باشتره‌ نه‌ك هه‌ڵگیراو و ماوه‌.

9-خواردنه‌ خێراكان مه‌خۆ چونكه‌ یارمه‌تی زوو قه‌ڵه‌ و بوون ئه‌ده‌ن.

10-هیچ كات نانی به‌یانی پشتگوێ مه‌خه‌ له‌ كاتی خۆیدا بیخۆ.

11-خواردنه‌ ڕیشاڵییه‌كان زۆر به‌سوودن وه‌ك گۆشت و ئه‌و خواردنانه‌ی وه‌ك پاقله‌ وان.

12-سه‌وزه‌ و میوه‌ت هیچ كات بیر نه‌چێت.

13-هه‌وڵده‌ دوو سه‌عات به‌ر له‌ نوستن خواردن نه‌خۆیت.

14-خوێ یارمه‌تی قه‌ڵه‌وبوون ده‌دات كه‌می بكه‌وه‌.

15-بزانه‌ چه‌ند ده‌خۆیت.



وشە - محەمەد میران


PM:07:18:20/04/2017




ئه‌م بابه‌ته 24564 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌