وه‌زیری گواستنه‌وه و گه‌یاندنی حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان ره‌تی ده‌كاته‌وه كه وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه و گه‌یاندن به‌رپرسیار بێت له گرانكردنی نرخی ئامێری ریسیڤه‌ری په‌خشی كه‌ناڵه ناوخۆییه‌كان له‌لایه‌ن كۆمپانیای سه‌رپه‌رشتیاره‌وه و وه‌ڵامی سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای هه‌ولێریش ده‌داته‌وه.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م له ڕاگه‌یه‌ندراوێكى وه‌زاره‌تى گواستنه‌وه و گه‌یاندنى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان كه وێنه‌یه‌كى بۆ "وشه" نێردراوه تیایدا هاتووه، عه‌لی ره‌شید سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای هه‌ولێر له میانی دیمانه‌یه‌كی ناوى وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه و گه‌یاندنی هێناوه به‌وه‌ی فریكوێسنی به كۆمپانیای میكس میدیا داوه و كۆنترۆڵكراوه، به‌ڵام ناوبراو به‌بێ ئه‌وه‌ی بگه‌رێته‌وه بۆ وه‌زاره‌ت و زانیاری وه‌ربگرێت وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه‌ی تۆمه‌تبار كردووه به‌وه‌ی به‌رپرسیاربێت له گرانبوونی نرخی ریسیڤه‌ری په‌خشی كه‌ناڵه ناوخۆییه‌كان.
له ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ى وه‌زاره‌تى گواستنه‌وه و گه‌یاندن هاتووه، به‌پێویستی ده‌زانین بۆ سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای هه‌ولێر و ئه‌وانه‌ی له‌و بابه‌تانه خۆیان لاده‌ده‌ن به‌بیر بهێنینه‌وه كه پێشتریش رامان گه‌یاندووه كاركردن و كاری مۆڵه‌تی هه‌موو TV و رادیۆكان و كۆمپانیایه‌كانی بواری راگه‌یاندن، له‌وانه‌ش كۆمپانیای میكس میدیا پێوه‌ندی به وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه‌و گه‌یاندنه‌وه نییه و له رووی ته‌كنیكییه‌وه و له‌سه‌ر داوای وه‌زاره‌تی رۆشنبیری فریكوێنس بۆ دابین كراوه و وه‌زاره‌تی رۆشنبیریش مۆڵه‌تی پێداون به‌هۆی ئه‌وه‌ی پێوه‌ندی به كه‌ناڵه‌كانی ڕاگه‌یاندنه‌وه هه‌یه‌و وه‌زاره‌تی رۆشنبیریش به‌رپرسه له لێكۆڵینه‌وه‌كردن له‌گه‌ڵ ئه‌و كۆمپانیایه.
له ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه هاتووه، وه‌زیری گواستنه‌وه‌و گه‌یاندن راشكاوانه به نوێنه‌ری كۆمپانیای میكس میدیای گوتووه مافی هیچ كه‌سێك و كۆمپانیایه‌ك نییه خزمه‌تگوزارییه‌كی له‌و شێوه‌یه قۆرخ بكات و بریاری را‌گرتن و داخستنی كه‌ناڵه‌كان له‌سه‌ر هاووڵاتییان بدات، چونكه بریاری له‌و جۆره مافی ئیداره‌ی گشتیی حكوومه‌ته نه‌ك هیچ كۆمپانیایه‌ك و هه‌ر كۆمپانیایه‌كی پێشكه‌شكردنی خزمه‌تگوزاری ده‌بێت پێشبڕكێی له‌سه‌ر جۆری و بڕی خزمه‌تگوزاری و ئاسانكاری زیاتر بێت یان كه‌می بڕی نرخ و تێچوونی هه‌رزان بۆ هاووڵاتییان بێت.