به ئاماده‌بوونی سه‌رۆكی زانكۆی دهۆك ئه‌مرۆ پێنجشه‌م بۆ یه‌كه‌مجار له سنووری شارۆكه‌ی ئامێدی كۆلیژی په‌روه‌رده كرایه‌وه، به‌و بۆنه‌یه‌وه‌ش سه‌رۆكی زانكۆی دهۆك رایده‌گه‌یه‌نێت كه له ئاینده‌یه‌كی نزیكدا فه‌رمانبه‌ر به شێوه‌ی گرێبه‌ست بۆ كۆلێژه‌كه داده‌مه‌زرێنن.
پ.د.موسڵیح دهۆكی سه‌رۆكی زانكۆی دهۆك له لێدوانێكدا بۆ "وشه"ی گوتی، شارۆكه‌ی ئامێدی خاوه‌ن مێژوویه‌كی كۆنه و یه‌كه‌م ناوچه‌ی بادینانه كه پێشتر زانكۆی هه‌بووه و پێوه‌ندییه‌كی باشی له‌گه‌ڵ زانكۆكانی جیهاندا هه‌بووه له‌وانه‌ش زانكۆكانی توركیا و میسڕ.
زیاتر گوتی، ئامێدی یه‌كێك بووه له ناوچه‌كانی باشووری كوردستان له بواری زانست و زانیاری و له هه‌موو بوارێكدا، ته‌نانه‌ت لێره زانستی پزیشكی و ئه‌ندازیاریش خوێندراوه به تایبه‌تی له زانكۆی قوبه‌هان، به‌ڵام دیاره رژێمه یه‌ك له دوای یه‌كه‌كانی عێراق نه‌یهێشت ئه‌و زانكۆیه درێژه به كاره‌كانیان بدات و له‌ناوبران.
دهۆكی ئاماژه‌ی كرد، ئه‌مرۆ له‌ژێر سایه‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئێمه لێره ئاماده‌ین بۆ كردنه‌وه‌ی كۆلیژی په‌روه‌رده‌ی بنیات له ئامێدی كه له دوو به‌شی زمانی ئینگلیزی و مێژوو پێك دێت، پێموایه به كردنه‌وه‌ی ئه‌و كۆلیژه خزمه‌تێكی باش بو سنووری شارۆكه‌ی ئامێدی ده‌كرێت.
روونی كرده‌وه، وێڕای ئه‌وه كه كۆلیژی په‌روه‌رده‌ی بنیاتی ئامێدی كرایه‌وه، به‌ڵام تا ئێسته به‌شێك له فه‌رمانبه‌رانی ئامێدی به شێوه‌ی خۆبه‌خش كار ده‌كه‌ن، ئێمه وه‌ك سه‌رۆكایه‌تیی زانكۆی دهۆك و حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كار و خزمه‌تی ئه‌و فه‌رمانبه‌ره خۆبه‌خشانه له‌به‌رچاو ده‌گرین و له ئاینده‌یه‌كی نێزیك‌دا ئه‌وان به شێوه‌ی گرێبه‌ست داده‌مه‌زرێنین بۆ ئه‌وه‌ی خزمه‌تكردن له‌و كۆلیژه به‌رده‌وام بێت و مافی ئه‌و خۆبه‌خشانه‌ش به فێڕۆ نه‌چێت.
كۆلیژی په‌روه‌رده و بنیاتی ئامێدی له دوو شفتی به‌یانی و ئێواران قوتابی له‌سه‌ر ئاستی هه‌رێمی كوردستان وه‌رگرتووه، به‌ڵام تا ئێسته باڵه‌خانه و فه‌رمانبه‌ری تایبه‌ت بهخویهوهی نییه.
ئامێدی/ نه‌وزاد هلۆری