له چه‌ند ساڵی پێشوودا گۆڕانخوازه‌كان هه‌موو گووته‌یه‌كیان بریتى بوو له به‌رگریكردن له سیسته‌م و سیاسه‌تى حزبه‌كه‌یان كه حیزبێكى پاكه و وه‌ك حزبه‌كانى تر نییه، به‌تایبه‌ت له دۆسیه‌ى ئیدارى و تێوه‌گلانى گه‌نده‌ڵییدا، به‌ڵام ڕۆژ به‌ڕۆژ هه‌ڵسوڕاوانى ئه‌و حزبه نا دادی و بێزاری له گه‌نده‌ڵی و خزم خزمێنه‌ى خودی حزبه‌كه‌ی خۆیان ده‌رده‌بڕن و لێی دوور ده‌كه‌ونه‌وه.
سه‌رهه‌نگ فه‌ره‌ج په‌رله‌مانتارى ئه‌و حزبه له خولى پێشووى په‌رله‌مانى كوردستان له هه‌ژمارى تایبه‌تى خۆى له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی "فیسبووك" بابه‌تێكى بڵاو كردووه‌ته‌وه به‌ناونیشانى "چیتر ناتوانین بێده‌نگ بین"، له‌لایه‌كى ترد ئارام نه‌جم هه‌ڵسوڕاو و ڕاگه‌یاندنكارى ئه‌و حزبه كه پێشتر په‌یامنێرى هه‌ڵه‌بجه‌ى كه‌ناڵی KNN ئه‌و حزبه بوو، دوێنێ له نووسینێكدا به‌ناوى "گۆڕان ئێوه‌ی فێری چی كرد؟"، له فه‌یسبووكى تایبه‌تى خۆى بڵاو كردووه‌ته‌وه.
هه‌ر دوو نووسینه‌كه ئاماژه به دیارده‌ى مه‌حسوبییه‌ت و باڵباڵێنى نێو گۆڕان و له‌به‌رچاوگرتنى خزم خزمێنه ده‌كه‌ن له به‌رامبه‌ر ئه‌و ڕێژه كارمه‌نده‌ى كه بۆ پشكى بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان دیارى كرابوو كه بۆ كۆمیسیۆنى باڵاى هه‌ڵبژاردنه‌كان دابمه‌زرێن، به‌ڵام به‌رپرسه‌كانى گۆران پشكى دامه‌زراندنه‌كانیان به‌سه‌ر خزم و دۆسته‌كانی خۆیاندا دابه‌ش كردووه و گۆرانخوازه ماندووه‌كانى هه‌ڵمه‌تى هه‌ڵبژاردن لێی بێبه‌شن، ئه‌م دوو نووسینه به‌شێكى كه‌مه له‌و شه‌پۆله ناره‌زایه‌تییه‌ى نێو گۆڕانخوازه‌كان له‌به‌رامبه‌ر هه‌ڵوێستى به‌رپرسانى بزووتنه‌وه‌كه‌یاندا.
له خواره‌وه‌ش ده‌قی نووسینى هه‌ردوو هه‌ڵسوڕاوه‌كه‌ى گۆڕان بڵاو ده‌كه‌ینه‌وه وه‌ك خۆیان :
چیتر ناتوانین بێده‌نگ بین
له چه‌ند رۆژی ڕابردودا، چه‌ند سه‌د كه‌سێك بۆ كۆمیسێۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كانی هه‌رێم دامه‌زراون.
ئه‌م دامه‌زراندنه له نێوان حیزبه‌كاندا كراوه، واته به موحاسه‌سه كراوه، واته بۆ هه‌ر حیزبێك چه‌ند كه‌سێك دامه‌زراوه.
قسه‌ی ئێمه له‌سه‌ر حیزبه‌كانی دیكه نییه.
قسه‌مان له‌سه‌ر گۆڕانه.
چونكه حیزبه‌كانی دیكه، به‌درێژایی 26 ساڵی ڕابردوو ئه‌وه پیشه‌یان بووه، تا سه‌ره‌نجام ئه‌م سیسته‌مه گه‌نده‌ڵه‌یان دروست كرد.
خه‌ڵك له به‌رامبه‌ر ئه‌و گه‌نده‌ڵییانه گۆڕانی هه‌ڵبژارد.
به‌ڵام ئێستا، گۆڕان وا خه‌ریكه رێچكه‌ی ئه‌وان ئه‌گرێت.
شوناسی گۆڕان ، بنه‌ماكه‌ی ئه‌و جیاوازیانه بوو.
كه ئێستا هه‌ندێك كه‌س وا خه‌ریكی كاڵ كردنه‌وه‌و سڕینه‌وه‌یین.
به‌رێزانن
گۆڕان خوازان
ئه‌وانه‌ی بۆ گۆڕان دامه‌زرێنراون، زۆربه‌یان خزمی پله یه‌كی ستافی مه‌كۆكان و به‌رپرس و ئه‌ندامانی ژووره‌كانن، له كچ و خوشك و ئامۆزا و هتد...
ئێمه چه‌ند رۆژێك له‌مه‌وبه‌ر له‌سه‌ر ئه‌م پرسه هاتوینه ده‌نگ له ناو گۆڕاندا به ڕێگه‌ی ئسوڵی و حیزبی.
كۆمه‌ڵێك خه‌مخۆر هاتونه سه‌ر خه‌ت بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئه‌م گه‌نده‌ڵییه.
هه‌رچه‌ند بڕیاری پێداچونه‌وه دراوه له ڕێگه‌ی لیژنه‌یه‌كه‌وه.
به‌ڵام تا ئێستا هیچ نه‌كراوه.
بۆیه ناتوانین له‌م گه‌نده‌ڵییه بێده‌نگ بین.
وه ئه‌گه‌ر چاره‌سه‌ر نه‌كرێت من ناچارم لێره‌وه هه‌موو ناوه‌كان، كه به‌شێكی باشی به مه‌حسوبیت و خزم خزمێنه كراوه، بڵاو بكه‌مه‌وه.
بۆیه داواكارم له گۆڕان خوازانی ئازیز پشتیوانمان بن.تاوه‌كو نه‌هێڵین گۆڕان له ڕێچكه‌ی خۆی لابدرێت.
سه‌رهه‌نگ فه‌ره‌ج
ده‌قی نووسینى ئارام نه‌جم په‌یامنێرى پێشووى هه‌ڵه‌بجه له‌سه‌ر بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان:
گۆڕان ئێوه‌ی فێری چی كرد؟
ئارام نه‌جیم
گۆڕان له سه‌ره‌تای دروستبوونییه‌وه ئومێد و هیوایه‌كی زۆری له‌سه‌ر هه‌ڵچنرابوو، به‌تایبه‌ت له‌لایه‌ن ئه‌و كه‌سانه‌ی كه ساڵانێك به‌هۆی مه‌حسوبییه‌ت و مه‌نسوبییه‌ت له زۆرێك له بواره‌كان پشگوێخرابون، به‌ڵام له‌دوای چوونه ناو ده‌سته‌ڵات و وه‌رگرتنی پۆست و پشك ئه‌م هێزه‌ش هاوشێوه‌ی ئه‌وانه‌ی پێشخۆی بگره خراپتری لێهات، به‌ڕاده‌یه‌ك ناڕه‌زای هه‌ڵسوڕاوان و لایه‌نگرانی له‌ئاستێكدایه كه بایكۆتی ئه‌م هێزه بكه‌ن.
گۆڕانخوازان ده‌پرسن گۆڕان بۆ مه‌حسوبییه‌ت و مه‌نسوبییه‌ت و خزم خزمێنه درووست بوو؟
گۆڕان ده‌نگی 500 هه‌زار هاووڵاتی ناڕازیتان هێنا پۆست بفرۆشن یان پۆسته باڵاكان بۆ كه‌سه نزیكه‌كانی خۆتان بێت؟.
گۆڕان مه‌كۆكانی بۆ باڵباڵێن دروست كرد یان چاوكراوه بێت و ئاگای له ده‌نگده‌ره‌كانی بێت؟.
ناڕه‌زای تازه‌ی هه‌ڵسوڕاوانی گۆڕان كه ناكۆكی لێكه‌وتووه‌ته‌وه له زۆرێك له مه‌كۆكان له‌سه‌ر ئه‌و ژماره كارمه‌نده‌یه له كۆمیسیونی هه‌ڵبژاردنی كوردستان وه‌ك فه‌رمانبه‌ر كه پشكی گۆڕانه، ئه‌و ناڕه‌زایانه‌ش له‌وه‌وه سه‌رچاوه‌ی گرتووه كه میكانیزم و پێوه‌رێكی گونجاو دانه‌نراوه بۆ ئه‌و كارمه‌ندانه‌ی به‌رگۆڕان كه‌وتوون، دانانی ئه‌و كه‌سانه كه زۆربه‌یان به‌میزاجی به‌رپرسه‌كان و ژووره‌كان له‌سه‌ر مه‌حسوبییه‌ت و مه‌نسوبییه‌ت و نزیكی له به‌رپرسه‌كان و كوتله‌كانه‌وه دانراوه، له هه‌رێمی كوردستاندا گۆڕان (100) كارمه‌ندی كۆمیسیونی هه‌ڵبژاردنه‌كانی به‌ر ده‌كه‌وێت ئه‌گه‌ر پارێزگای هه‌ڵه‌بجه وه‌ك نموونه‌یه‌ك وه‌رگرین، (15) كارمه‌ندی پشكی گۆڕانه و زۆرێك له‌وانه‌ی دانراون گومان له دانانیان له‌لایه‌ن هه‌ڵسووڕاو و هه‌وادارانی گۆڕانه‌وه هه‌یه، به‌شێوه‌یه‌ك داوای دروستكردنی لیژنه‌ی باڵا بۆ بۆ لێكۆڵینه‌وه له شێوازی دانانی ئه‌و كارمه‌ندانه كراوه، وه‌ك هه‌ڵسووڕاوانی گۆڕان ئێستا باسی ده‌كه‌ن به‌شێك له‌وانه‌ی دانراون له‌لایه‌نێكی تره‌وه نزیكن و له‌ناو لیسته‌كه‌ی گۆڕاندان، یاخود به‌شێكیتریان نه‌ك ناویان له لیستی هه‌ڵسووڕاوانی گۆڕاندا نییه له مه‌كۆكه‌دا به‌درێژای هه‌موو هه‌ڵبژاردنه‌كانیش جارێك له مه‌كۆ و بنكه‌كانی گۆڕاندا نه‌بینراون، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا بڕوانامه‌ی به‌شێكیان به‌هیچ شێوه‌یه‌ك له‌گه‌ڵ ئه‌و پۆستانه‌دا نایه‌ته‌وه كه دراوه پێیان، ئه‌وه جگه له‌وه‌ی به‌شێكیان خوێندكارن له ئێستادا و كراونه‌ته كارمه‌ندیش له‌كاتێكدا ئه‌م مه‌حسوبییه‌ت و مه‌نسوبییه‌ت و كوتله‌كارییه كراوه ژماره‌یه‌ك هه‌ڵسووڕاوی دیاری گۆڕان به‌درێژای هه‌ڵبژاردنه‌كان كاریان له كۆمیسوێندا بۆ بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان كردووه، هه‌م له ڕووی شاره‌زایی و هه‌میش له ڕووی بڕوانامه‌وه زۆر له‌وانه گونجاوترن كه دانراون وه‌ك له ئێستادا هه‌ڵسووڕاوان و هه‌وادرانی گۆڕان ده‌ڵێن گۆڕان له پشكی چه‌ند كارمه‌ندێكدا مه‌حسوبییه‌ت و مه‌نسوبییه‌ت و كوتله له‌به‌رچاو ده‌گرێت، جاوه‌ره پشكی نه‌وت و گومرگ و پێشمه‌رگه و ناوخۆی هه‌بوایه چی ڕووی ده‌دا.