سه‌رككۆماری توركیا، راى گه‌یاند كه له ١٦-١٧ ی مانگى ئایاری داهاتوودا سه‌ردانی ئه‌مه‌ریكا ده‌كات و له‌گه‌ڵ دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌و وڵاته كۆده‌بێته‌وه.
له چاوپێكه‌وتنێكدا له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی ته‌له‌ڤیزیۆنی "A NEWS" كه
ئاژانسى ئانادۆڵ به‌شێكى بڵاو كردووه‌ته‌وه سه‌باره‌ت به‌كاتی كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌ردۆغان له‌گه‌ڵ دۆناڵد تره‌مپدا راى گه‌یاندووه، كاتى كۆبوونه‌وه‌كه دیاره و كه له ١٥-١٦ی مانگى ئایاری داهاتوو ده‌چمه چین و له‌وێوه ده‌چمه ئه‌مه‌ریكا، پێ ده‌چێت له ١٦-١٧ی مانگى ئایار كاتی چاوپێككهوتنهكهمان بێت له‌گه‌ڵ تره‌مپ.
ئه‌ردۆغان ئاماژه‌ی دا، ده‌بێت توركیا و ئه‌مه‌ریكا قه‌باره‌ی بازرگانی و پێوه‌ندیی ئابووری خۆیان بگه‌یه‌ننه ئاستی٥٠ ملیار دۆلار و رای گه‌یاند كه سه‌ردانه‌كه‌ی بۆ ئه‌مه‌ریكا سوودبه‌خش ده‌بێت.