تەنیا "خۆشم دەوێی" بەس نییە، ئەم وشانەیش بەكار بهێنە

:: PM:09:55:20/04/2017 ‌
ژیان بە جۆرێكە، پێویستە بەردەوام هاوسەران بە چەند وشەیەك پێوەندیی نێوانیان پتەو بكەن، تا ئاسوودەتر ژیانی هاوسەری بەڕێ بكەن، كە باوترین وشە "خۆشم دەوێی"ـیە، وشەگەلی دیكەیش هەن دەبێ بەكاریان بهێنی.

وشەكانی دیكە، بە دووبارەكردنەوەیان، پێوەندی و متمانەی نێوان هاوسەران زیاتر دەبیت، كە ئەمە بەشێكیانە:

1 - پاڵپشتیت دەكەم، لە شانتدا دەوەستم، لەگەڵتدام

ئەوەی گرینگە، هاوبەشی ژیان هەست بەوە نەكات بە تەنیا رووبەرووی ژیان دەبێتەوە،  بە تایبەت ئەو كاتەی تووشی كێشە و نەخۆشی دەبێت، تەنیا هەستی خۆشەویستی دەربڕین بەس نییە، بەڵكوو وشەگەلی وا پێویستن گوزارشت بكەن لە پاڵپشتی و هاندان، تا ورەی بەرز بێت و هەست لەوە بكات بەتەنیا نییە.

2 – تۆ ناوازەی

یادكردنەوەی هاوبەشی ژیان لە دیدی بەرانبەرەكەیدا زۆر گرینگە، چونكە لەو كاتەدا هەست بە باشییەك دەكات ئەوانی تر دەستیان ناكەوێت، لە گوزارشتكەری خۆشەویستیی دووبارە، گرینگترە.

3 – سوپاس

سوپاس بۆ بوونت لە ژیانمدا، سوپاس بۆ گوێرگرتنت، سوپاس بۆ یارمەتیدانت لە هەڵبژاردنی جلوبەرگە تازەكەم، سوپاس بۆ ئامادەكردنی قاوە. كاتێك هاوبەش هەوڵ دەدات بكۆشێ تا ئاسوودەت بكات، پێویست و بەسوودە كە هەست بە ئاسوودەیی بكەیت.

4 – بمبوورە

ئەگەر مامەڵەیەكت كرد، كە مەبەستەكەت وەها نەبوو، یان دواكەوتنین لە جێبەجێكردنی داوایەكی هاوبەش، یان بە شێوەزارێكی شەرمەزاركەر لەبەردەم كەسانی تر مامەڵەمان كرد، بێ ئەوەی مەبەست ئەوە بێ، یان كار و پێشهاتێكی گرینگ لە بیر بكەیت، یان پاشگوێی بخەیت. داوای لێبوردن بكە، هەمووان هەڵە دەكەن و وشەی بمبوورە، هیچ زیانێكت لێ نادات.

مامەیارە ئەحمەد



وشە - مه‌حموود ئیسماعیل