لەبەر ئەم هۆكارە، خانووی تازەی ئەنجلینا لە نزیك ماڵی براد پیتە

:: PM:09:59:20/04/2017 ‌
هەرچەندە هەردوو هاوسەر لێك جیا بوونەتەوە، بەڵام ئەنجلینا جولی خانوویەكی تازەی لە شاری لۆس ئەنجلێسی ئەمەریكا لە نزیك ماڵی براد پیتی هاوسەری كڕیوە.

ئەنجلینا جولی ئەو خانووەی بە نزیكەی 25 ملیۆن دۆلار كڕیوە، سەرچاوەكانیش دەڵێن كە جولی بە ئەنقەست و بە مەبەست ئەو خانووەی نزیك ماڵی پیت كڕیوە، چونكە رۆڵەكانی تەنیا ئەو خانووەی پیت پێ دەزانن.

هاوكات دەڵێن بەو جۆرە رۆڵەكانی لە باوكیان نزیك دەبێ و وابەستەی دەبن، چونكە ئەنجلینا راددەی گرینگی بوونی باوك بۆ پەروەردەی منداڵدا دەزانێت، بۆیە بەو خانووە تازە خۆشحاڵە و منداڵەكانیشی خۆشحاڵن بەوەی لە ماڵی باوكیان نزیكن.

لە بەختباشییاندا، برینی جیابوونەوەیان خەریكە چارەسەر دەبێت، بە تایبەت كە پیت هەست بە ئاسوودەیی دەكات بۆ گەڕانەوەی منداڵەكانی بۆ نزیكی خۆی، بە تایبەت دوای وەرگرتنی چەند چارەسەرییەك.





وشە - مامه‌یاره‌ ئه‌حمه‌د