فه‌رمانده‌ی پۆلیسی فیدرالی عێراق رای گه‌یاند كه ژماره‌یه‌ك فه‌رمانده‌ی سه‌ربازی داعش كوژراون له‌وانه به‌رپرسی فایلی كیمیایی داعش و دادوه‌ری خوێن و كه‌سێكی نزیكی ئه‌بوبه‌كر به‌غدادی سه‌ركرده‌ی داعش له ئه‌نجلامی بۆردمانه‌كانی به‌ری راستی مووسڵ.
فه‌ریق شاكر جه‌وده‌ت فه‌رمانده‌ی پۆلیسی فیدراڵی عێراق ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م رای گه‌یاند كه له مووشه‌كبارانێك بۆسه‌ر ئامانجه‌كانی داعش له به‌ری راستی شاری مووسڵ توانرا ژماره‌یه‌ك له فه‌رمانده‌كانی داعش بكوژرێن له‌وانه ئه‌بو ئه‌حمه‌د غاز به‌رپرسی فایلی كیمیایی داعش له ناوچه‌ی زه‌نجیلی.
زیاتر گوتی، هه‌روه‌ها له بۆردمانه‌كاندا عه‌بدوڵا حوسێنی یه‌كێك له فه‌رمانده نزیكه‌كان له ئه‌بوبه‌كر به‌غدادی و خالید عه‌لی وه‌زیری دیوانی زه‌كات و ئه‌بو حوسێن ناسراو دادوه‌ری خوێن له گه‌ڕه‌كی زه‌نجیلی كوژراون.
روونی كرده‌وه، هه‌روه‌ها هێزه‌كانیان توانوویانه تیرۆریست ئه‌بوبه‌رای داغستانی به‌رپرسی سه‌ربازی داعش و یاریده‌ری ئه‌بو عه‌بدوره‌حمان زوماری له ناوچه‌ی پردی پێنجه‌م له باكوری مووسڵی كۆندا كوژراون.
ئه‌مڕۆ هێزه‌كانی دژه‌تیرۆری عێراق توانیان هه‌ردوو گه‌ڕه‌كی سه‌وره و نه‌سر له به‌ری راستی مووسڵ ئازاد بكه‌نه‌وه.
له 17ی تشرینی یه‌كه‌می 2016 جه‌نگی ئازادكردنه‌وه‌ی مووسڵ ده‌ستی پێ كرد و تا 24ی كانوونی دووه‌می ئه‌مساڵ توانرا نیوه‌ی چه‌پی شاره‌كه له داعش پاك بكرێته‌وه، له 19ی شوباتیش جه‌نگی ئازادكردنه‌وه‌ی به‌ری راستی شاره‌كه ده‌ستی پێ كرده‌وه و تا ئێسته جه‌نگه‌كه به سه‌ختی به‌رده‌وامه.
به‌ری راستی شاری مووسڵ له رووی رووبه‌ره‌وه له به‌ری چه‌پ بچووكتره و 40%ی رووبه‌ری شاره‌كه پێك دێنێت، به‌ڵام له رووی چڕی و ژماره‌ی دانیشتوانه‌وه قه‌له‌باڵغتره و به‌پێی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان نزیكه‌ی 800 هه‌زار كه‌س له‌و به‌ره‌ی شاره‌كه نیشته‌جێن، له‌و كاته‌ی سه‌رچاوه عێراقییه‌كان باس له 650 هه‌زار كه‌س ده‌كه‌ن.