چارەسەری پزیشکی بۆ 350 ئاوارەی نەینەوا کرا

:: AM:10:45:21/04/2017 ‌


ئاوارەکانی نیشتەجێی کەمپی چەمەکۆر بەهۆی نەبوونی بنکەی تەندرووستی لە کەمپەکەیان لە رەوشێکی نالەباردان و دەزگای خێرخوازی بارزانیش رای دەگەیەنێت، تیمی پزیشکی دەزگای خێرخوازیی بارزانی و رێکخراوی FAI ئەمریکی چارەسەری پزیشکییان بۆ350 ئاوارەی کەمپەکە کرد.

ئەمڕۆ هەینی 21ی نیسان/ئەپریل دەزگای خێرخوازی بارزانی لە راگەیەندراوێکدا کە کۆپییەکی بۆ "وشە" نێردراوە، رای دەگەیەنێت، بە هاوکاری رێکخراوی FAI ئەمریکی چارەسەری پزیشکییان بۆ350 ئاوارەی کەمپی چەمەکۆر کردوە.

زیاتر روون کراوەتەوە، دۆینێ پێنجشەم 20ی نیسان، تیمێکی پزیشکی پێکهاتوو لە تیمی پزیشکی دەزگای خێرخوازیی بارزانی و رێکخراوی FAI ئەمریکی 350 نەخۆشی کەمپی چەمەکۆریان بەسەر کردەوە، کە ئەو کەمپە تایبەتە بە ئاوارەکانی ئەم دواییە نەینەوا و دەوروبەری.

دووپات کراوەتەوە، تیمی پزیشیکی دەزگای خێرخوازیی بارزانی رۆژانە لە هەر کام لە کەمپەکانی حەسەنشام و خازردا رۆژانە چارەسەری پزیشکی بۆ زیاتر لە 250 ئاوارە دەکەن و حەفتانەش بەمەبەستی پشکنینی ئاوارەکان کەمپی چەمەکۆر بەسەر دەکەنەوە.




وشە - هیدایه‌ت جان