کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەی کوردستان

:: AM:11:00:21/04/2017 ‌


 

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی كه‌شناسی و بوومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان له‌ ڕاگه‌یه‌نراوێكدا پێشبینییه‌كانی خۆی بۆ دۆخی كه‌شوهه‌وای ئه‌مڕۆ و سبه‌ی شاره‌كانی باشووری كوردستان ڕاگه‌یاند.

 

ئەمڕۆ هەینی 21ی نیسان/ئەپریل به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی كه‌شناسی و بوومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان لەبارەی کەشوهەوای هەینی و شەمووی پارێزگاکانی کوردستان رای گەیاندوە، ئاسمانی ئەمڕۆ هەینی پارێزگاکانی هەولێر، سلێمانی، کەرکووک و دهۆک ساماڵ دەبن لەگەڵ بوونی پەڵە هەوری جیا جیا و بەرزترین ئاستی گەرما لە کەرکووک بە 31 پلە تۆمار دەکرێت و نزمترین ئاستیش 11پلەی سەدی دەبێت لە سلێمانی.

 

هەر بەپێی پێشبینییەکانیبه‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی كه‌شناسی و بوومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان سبەی شەموو لە هەرچوار پارێزگای سلێمانی و هەولێر و دهۆک و کەرکووک ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ بوونی پەڵە هەوری جیا جیا و کەرکووک بە زیاترین پلەی گەرمی واتا 33 پلە و سلێمانیش بە نزمترین پلەی گەرمی واتا 12پلە، گەرمترین و فێنکترین پارێزگاکانی کوردستان دەبن.

 





وشە - هیدایه‌ت جان