بەهۆی لافاوەوە رێگەی سەرەکی نێوان هەولێر و دهۆک
تێک دەچێت و لە ئێستەدا رێگای كاتی پردی چه‌مه وەک رێگای دووه‌می نێوان هه‌ولێر و
دهۆك كراوەتەوە.
ئەمڕۆ هەینی 21ی نیسان/ئەپریل بەڕێوەبەرایەتی رێگەوبانی دهۆک ئاگادارییەکی بۆ ئەو
هاوڵاتیانە بڵاو کردوەتەوە کە هاتووچۆی نێوان هەولێر و دهۆک دەکەن و رای دەگەیەنێت
رێگای كاتی پردی چه‌مه وەک رێگای دووه‌می نێوان هه‌ولێر و دهۆك كراوەیە.
لە ئاگادارییەکەدا راگەیەندراوە، رێگای پردی چه‌مه
له‌نێوان هه‌ولێر و دهۆك له ئێستادا كراوه‌ته‌وه بۆ هاتوچۆكردن، هه‌رچه‌نده ئه‌و
رێگایه ناخۆشه، به‌ڵام به شێوه‌یه‌كی كاتییه تاوه‌كو رێگای سه‌ره‌كی دووباره
دروستده‌كرێته‌وه.
رێگای سەرەکی نێوان هەولێر و دهۆک به‌هۆی لافاوی
چه‌ند رۆژی رابردوو تێک چوبوو و مەترسی ئەوەی لەسەر بوو رێبواران تیایدا تووشی
رووداوی هاتووچۆ بن و لە ئێستەدا لەژێر جاککردنەوەدایە.