مووچەی پۆلیسی بەرگری و فریاکەوتن دابەش دەکرێت

:: PM:01:00:21/04/2017 ‌


دواکەوتنی موچەی مانگی شوباتی پۆلیسی بەرگری و فریاکەوتن چارەسەر دەکرێت و سەرەتای ئەو ھەفتەیە دەست بە دابەشکردنی موچەکانیان دەکرێت.

بەگوێرەی لیستی موچەی فەرمانبەرانی حکومەتی هەرێم بڕیار بوو 15ی نیسان پۆلیسی بەرگری و فریاکەوتن مووچەکانیان وەربگرن بەڵام بەهۆی چەند لە وەزارەتی دارایی پێدانی مووچە بەو توێژە دوا کەوت و بڕیارە سەرەتای ئەو هەفتەیە مووچەکانیان دابەش بکرێت.

وەزارەتی دارایی لەبارەی دواکەوتنی مووچەی مانگی شوباتی پۆلیسی بەرگری و فریاکەوتن تەنیا ئەو روون کردنەوەیەی دا کە چەند گرفتێکی تەکنیکی درووست بووە و ئێستەیش پارەی تەواو بۆ موچەی مانگی شوباتی فەرماندەیی بەرگری و فریاکەوتن نێردراوە و لە گەنجینەکانیشەوە چەکیان بۆکراوە، بڕیاریشە لە دوو رۆژی داھاتوودا دەست بە دابەشکردنی موچەکانیان بکرێت.


ئەردەلان محەمەد، بەڕێوەبەری گەنجینەی دووی سلێمانی بۆ میدیاکان ئاشکرای کردوە، کێشەکەی پۆلیسی بەرگری و فریاکەوتن بەرەو چارەسەربوون دەڕوات و لەڕۆژی یەکشەمی داهاتوو موچەکانیان پێدەدرێت.



وشە - هیدایه‌ت جان