له رێگەی نێوان كه‌لار- كفری، ئۆتۆمبێلێكی جۆری تۆیۆتا پرادۆ وه‌رگه‌ڕا و به‌و هۆیه‌وه شه‌ش كه‌س بوونە قوربانی، دۆینیش هەر لەو رێگەیە مینی پاسێک وەرگەڕا و 14 هاوڵاتی بوون بە قوربانی
ئەمڕۆ هەینی 21ی نیسان/ئەپریل، سەرچاوەیەک لە بەڕێوەبەرایەتی فریاکەوتنی گەرمیان بە "وشە"ی راگەیاند، له‌رووداوێكی هاتوچۆدا له گوندی هۆمه‌ربلی سه‌ربه ناحیه‌ی سه‌رقه‌ڵا، ئۆتۆمبێلێكی جۆری تۆیۆتا وه‌رگه‌ڕاوه.
زیاتر روونی دەکاتەوە، بەهۆی وەرگەرانی ئۆتۆمبێلەکەوە شه‌ش كه‌س به‌سه‌ختی برینداربوون و ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانەی گشتی کەلار كراون.
رێگەی دەرەکی کەلار بەهۆی نەبوونی خزمەتگوزاری ریگەوبان ساڵانە بە دەیان هاوڵاتی دەکاتە قوربانی و تەنیا لە ماوەی هەفتەیەکدا بەهۆی وەرگەڕانی پاسی خوێندکاران و مامۆستایان 31 هاوڵاتی بوونەتە قوربانی.