وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی ھەرێم لەبارەی کاتی جێبەجێکردنی ھێڵی ئینتەرنێتی بێسنوور
لە کوردستان روونکردنەوەیەک بڵاو دەکاتەوە و رای دەگەیەنێت ئەنجومەنی وەزیران
ڕەزامەندی لەسەر جێبەجێکردنی پڕۆژەکەداوە و ئەگەر بخرێتە بواری جێبەجێکردنەوە نرخەکەی
ھەرزانتر دەبێت.
ئەمڕۆ هەینی 20ی نیسان/ئەپریل، گوتەبیژی وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی
حکومەتی هەرێمی کوردستان رای گەیاند، پڕۆژەی ڕاکێشانی ھێڵی ئینتەرنێتی بێسنور کە
بە فایبەر ئۆپتیک ناسراوە، سەرجەم کارەکانی تەواو بوە و ئەنجومەنی وەزیران
ڕەزامەندی لەسەر جێبەجێکردنی نیشانداوە.
زیاتر روونی دەکاتەوە، ئەوەی ماوە پڕۆژەکە بخرێتە بواری تەندەرینەوە و
دواتر جێبەجێبکرێت، بۆیە ئەو پڕۆژەیە دواخراوە کارمان بەو ئامانجە کردوە کە
پڕۆژەیەکی گشتگیر بێت و لە بەرژەوەندی ھاوڵاتیان بێت.
بەگوێرەی روونکردنەوەکەی وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن، ئەگەر پڕۆژەکە بخرێتە بواری جێبەجێکردنەوە، چاوەڕواندەکرێت
نرخی خزمەتگوزارییەکانی ئینتەرنێت بەبەرارورد بەھێڵەکانی دیکە ھەرزانتربێت.
دووپات کراوەتەوە، پڕۆژەی گەیاندنی خزمەتگوزاریی بێسنور سیستمی فایبەر
ئۆپتیکە و سەرجەم خزمەتگوزارییەکانیشی کوالێتیەکەی بەرزتردەبێت و چاوەڕواندەکرێت
لەمساڵدا جێبەجێبکرێت.