فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا ئامیدییان بۆردومانکرد و چەند کەس بریندارن

:: PM:03:18:21/04/2017 ‌


كەمێك پێش ئێستە فرۆكە جەنگیەكانی توركیا ئاسمانی باشوور كوردستانیان بەزاند و دەڤەری ئامێدییان بوردومانكرد و بەپێی زانیارییەكانی "وشە" چەند كەسێك بریندار بون.

ئەمڕۆ هەینی 21ی نیسان/ئەپریل فڕۆکەکانی تورکیا دەڤەری ئامیدییان بۆردمان کرد، یوسف موحسین رێكانی، هاوڵاتیەكی شارەدیێ‌ شێلادزێ‌ وەک شایەتحاڵێک بە "وشە"ی راگەیاند، لە بەیانیەوە تا ئێستە دوو فرۆكەی جەنگی توركی لە ئاسمانی شارۆكەی ئامێدی دەسوورێنەوە و كەمێك پێش ئێستەیش دەڤەری نێروە و رێكان و بە دیاریکراوی گوندەكانی رێنجبراخە و پێپەرخا و گوندەكانی دەوروبەریان بە خەستی بۆردومان کرد.

رێکانی بۆ "وشە" روونی دەکاتەوە، بەهۆی بۆردومانی فڕۆکە جەنگییەکانی توورکیا، زیادتر لە سێ‌ كەس برینداربون كە یەك لەو بریندارانە ئافرەتە.

تا ئستە لایەنە بەرپرسیارەکانی ئامیدی پشتڕاستی ئەو ئامارەیان نەکردووەتەوە و دیار نییە زیان و قوربانییەکانی ئەو بۆپردومانانە لە چ ئاستێکدایە.

ئەمرۆ رۆژی هەینیە و خەلكانێكی زۆر ئەم پشوودانەیان قواستۆتەوە بۆ ئەوەی سەردانی گوندەکانیان بکەنەوە بەتایبەت بۆ کۆکردنەوەی گژ و گیای بەهاری و ئێستەیش بەشێكی زۆری هاوڵاتیان خۆیان شاردۆتەوە و ناتوانن بگەرێنەوە ماڵەوە .

لە سەرەتای ئەمساڵەوە ئەمە 20ە مین جارە فڕۆكە جەنگیەكانی توركیا سنووری شارۆكەی ئامێدی بۆردومان دەكەن و بەپێی زانیارەیەكانی وشە بێجگە لە بۆردومانی فرۆكە جەنگیەکان هاوكات سوپای توركیا ناوچەكە تۆپباران دەكات.

ئامێدی/نەوزاد هلوری



وشە - هیدایه‌ت جان