باڵیۆزی ئاشتی له دیاله كه‌خانمێكی كورده، باس له خراپیی ره‌وشی ئافره‌تانی عێراق ده‌كات و ده‌ڵێت: بێهێزیی پێگه‌ی ئافره‌ت له حكوومه‌ت، هۆكاری ئه‌و ره‌وشه‌یه، په‌رله‌مانتارێكی ئافره‌تیش له به‌غدا ده‌ڵێت هه‌وڵمانداوه هاوشێوه‌ی ئه‌نجوومه‌نی خانمانی هه‌رێمی كوردستان، ئه‌نجوومه‌نێك دروست بكه‌ین به‌ڵام بۆ مان نه‌كرا .
"زه‌ینه‌ب ئه‌ركه‌وازی" باڵێۆزی ئاشتی له پارێزگای دیاله، به "وشه"ی راگه‌یاند، له ناوه‌ندی حكوومه‌تی عێراقی، ته‌نیا وه‌زاره‌تێكی تایبه‌ت به ئافره‌تان هه‌بوو، ئه‌ویش وه‌زاره‌تی ده‌وڵه‌ت بوو بۆ كاروباری ئافره‌تان، به‌ڵام ئه‌ویش نه‌ما، سه‌رباری نه‌ریتی كۆمه‌ڵایه‌تی كه ئافره‌تان له عێراق باجی ده‌ده‌ن و بێوه‌ژنكه‌وتنی ده‌یان ئافره‌ت، كه‌چی رێگه نادرێ ئافره‌تان رۆڵی خۆی ببینێ.
ئه‌ركه‌وازی كه له‌سه‌ر ئاستی دیاله له‌لایه‌ن حكوومه‌تی ناوه‌ندییه‌وه وه‌ك كچه كوردێك به باڵیۆزی ئاشتی دیاری كراوه، باسی له‌وه كرد، سه‌رباری نه‌بوونی وه‌زاره‌تێك، ده‌زگه‌یه‌كی ئه‌وتۆش نییه له عێراق به‌رگری له‌مافه‌كانی ئافره‌تان بكات، بۆیه دیارده‌كانی فره‌ژنی و گه‌وره به بچووك به‌رده‌وامی هه‌یه.
لای خۆشیه‌وه، "رێزان شێخ دلێر" په‌رله‌مانتاری كورد له‌پ ه‌رله‌مانی عێراق بۆ " وشه" ئاماژه‌ی دا، هه‌وڵی زۆرمان دا له رێگه‌ی كۆكردنه‌وه‌ی واژووه‌وه، هاوشسێوه‌ی ئه‌نجوومه‌نی خانمانی هه‌رێمی كوردستان، ئه‌نجوومه‌نی ئافره‌تان دامه‌زرێنین، به‌ڵام هه‌وڵه‌كه‌مان بێ ئاكام بوون و هیچمان پێ نه‌كرا.
زیاتر گوتی، حكوومه‌تێك كه باگراوه‌ندێكی مه‌زه‌وی هه‌بێ، لێی چاوه‌ڕوان ناكرێ ئاوڕی ڕژد له ئافره‌تان بداته‌وه.
ئه‌و په‌رله‌منتاره باسی له‌وه‌ش كرد، دۆخی ئافرۆه‌تان له عێراق زۆر له‌وه خراپتره ئه‌و بتوانێ گوزارشتی لێبكات ئه‌ویش به‌هۆكاری ئاواره‌بوون و بێوه‌ژن كه‌وتن و شه‌ڕی داعشه‌وه كه تا ئێستا به‌رده‌وامی هه‌یه.
گه‌رمیان/ سه‌بری هۆرینی