به جلی ڕه‌به‌نی كه‌نیسه‌وه، هه‌ندێ ئافره‌ت له ئه‌مه‌ریكا فێربوون جۆرێكی تلیاك ده‌فرۆشن، له‌كاتێدا هیچ یه‌كێ له‌و ژنانه بڕوادار نین و پابه‌ندی هیچ كه‌نیسه‌یه‌ك نین.
میدیاكانی ئه‌مه‌ریكا بڵاویان كرده‌وه، سێ ئافره‌ت فێر بوون، ڕووهكی ماریوانا كه جۆرێكی تلیاكه، وشكی ده‌كه‌نه‌وه و لێی ده‌نێن، پاشان زه‌یتی له‌گه‌ڵ تێكه‌ڵ ده‌كه‌ن و ده‌یكه‌نه شووشه‌ی بچووكه‌وه و به پاره‌یه‌كی دیاریكراو ده‌یده‌ن به خه‌ڵكی.
ئه‌و سێ كچه جلی ڕه‌به‌نی كه‌نیسه‌یان له‌به‌ر كردووه و ده‌ڵێن ئه‌مه ئازاری خه‌ڵك كه‌م ده‌كاته‌وه و گیراوه‌یه‌كی پیرۆزه، بۆیه زۆر كه‌س تێكه‌وتووه و لێی كڕیون، ئه‌مه‌ش وای كردووه ژماره‌یه‌ك كه‌سیان ئالوده كردووه كه ناچار بوون هه‌میشه لێیان بكڕنه‌وه.
ته‌نیا ساڵی پار ئه‌و سێ ڕه‌به‌نه ساخته‌یه، 750 هه‌زار دۆلاریان په‌یدا كردووه.