ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ هه‌ینی به‌هۆى كێشه‌یه‌كى كومهلایهت له گوندێكى سنوورى شاره‌دیێ زێلكاى سه‌ر به شارۆكه‌ى شێخان كوژراو بریندارى لێ كه‌وته‌وه.
"هێمن سلێمان" به‌رپرسى راگه‌یاندنى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیى گشتیى پولیسى دهۆك، وێراى پشتراستكردنه‌وه‌ى هه‌واڵه‌كه به "وشه"ى ڕاگه‌یاند: ده‌وروبه‌رى سه‌عات 7:30ی ئه‌مڕۆ ئێواره‌ی هه‌ینی، پۆلیسى شارۆكه‌ى شێخان، له‌باره‌ى رووداوێكى خوێناوى نێوان دوو بنه‌ماڵه له گوندێكى سنوورى شاره‌دیێ "زێلكا" به‌ناوى "قایماوا"ى سه‌ر به شارۆكه‌ى شێخان له‌سه‌ر كێشه‌یه‌كى كۆن ئاگادار كراینه‌وه و پولیسى ناوچه‌كه به‌په‌له گه‌یشتوونه‌ته شوێنى رووداوه‌كه و توانیان بڵاوه‌ی پێ بكه‌ن.
زیاتر گوتی: له رووداوه‌كه‌دا كوژار و بریندار هه‌یه، به‌ڵام تا ئێسته نازانین ژماره‌یان چه‌نده و به بڕیارى دادوه‌رى لێكۆڵینه‌وه، بریارى ده‌ستگیركردن بۆ ئه‌و كه‌سانه ده‌رچووه كه هۆكارى ئه‌و رووداوه‌ن.
ئه‌وه‌شی گوت: پولیسى شێخان له‌سه‌ر به‌دواداچوونه‌كان به‌رده‌وامه و دواتر ورده‌كارییه‌كان ده‌خه‌ینه روو.
به‌پێى زانیارییه‌كانى "وشه" كه له خه‌ڵكى ناوچه‌كه ده‌ستكه‌وتووه، سێ كوژارو و چه‌ند بریندارێكى هه‌یه و رووداوه‌كه له‌كاتێكدا دروست بووه كه هه‌ردوو بنه‌ماڵه له‌سه‌ر رێگه‌ى سه‌ره‌كیى قایماوه به‌یه‌ك گه‌یشتوون و پێكدانان له‌نێوان دروست بووه.
دهۆك/ نه‌وزاد هلوری