وه‌زیری به‌رگریی توركیا ڕای ده‌گه‌یه‌نێ كه گفتوگۆكانیان له‌گه‌ڵ ڕووسیا بۆ كڕینی جۆره سیسته‌مێكی به‌رگریی ئاسمانیی ڕووسی گه‌یشتووه‌ته قۆناغه‌كانی كۆتا.
ئه‌مڕۆ هه‌ینی، "فیكری ئیشیك" وه‌زیری به‌رگریی توركیا له كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا ڕای گه‌یاند، گفتوگۆكانیان له‌گه‌ڵ وڵاتی ڕووسیا سه‌باره‌ت به كڕینی جۆره سیسته‌می به‌رگریی ئاسمانی كه بریتییه له مووشه‌كی "S400" گەیشتووەتە قۆناغەکانی کۆتا، ئه‌مه‌ش له كاتێكدایه كه وڵاتانی هاوپه‌یمانیی باكوری ئه‌تله‌سی (ناتۆ)، هیچ پێشنیازێكیان نه‌كردووه‌ته به‌رده‌میان، هه‌ر بۆیه ناچارن ئه‌و گرێبه‌سته له‌گه‌ڵ ڕووسیا ئه‌نجام بده‌ن.
زیاتر گوتی، ڕاسته گه‌یشتووینه‌ته قۆناغه‌كانی كۆتا بۆ كڕینی ئه‌و جۆره مووشه‌كه، به‌ڵام ئه‌مه‌ش مانای ئه‌وه نییه ئیمزامان له‌سه‌ر كردبێ.
پێشتر وڵاتی توركیا له ساڵی 2015 ویستبووی گرێبه‌ستێكی سیسته‌می به‌رگریی مووشه‌كیی دوورهاوێژ به گوژمی 3.4 ملیار دۆلار له‌گه‌ڵ ڕووسیادا بكات، به‌ڵام ڕێككه‌وتنه‌كه‌ی هه‌ڵوه‌شانده‌وه، دواتر به شێوه‌یه‌كی كاتی له‌گه‌ڵ چین ڕێككه‌وت.
وه‌زیری به‌رگریی توركیا ئه‌وه‌ی خسته ڕوو كه وڵاته‌كه‌ی پێویستی به سیسته‌می به‌رگریی مووشه‌كی هه‌یه، هه‌ر بۆیه په‌نای بردووه‌ته به‌ر ڕووسیا، له كاتێكدا ده‌بوو هاوپه‌یمانیی ناتۆ كه ئه‌و وڵاته به‌شێكه تێیدا، پێشنیازی تری بۆ بخستایه‌ته به‌رده‌م.