له ده‌ڤه‌ری سۆران، 900 ناوچه‌ى شوێنه‌وارى تۆماركراو هه‌یه و به‌شێك له ناوچه مێژووه‌كه‌یان بۆ 30 هه‌زار ساڵى پێش زاین ده‌گه‌ڕێته‌وه، به‌ڕێوه‌به‌رى شوێنه‌وارى سۆرانیش ده‌ڵێت: ژماره‌یه‌ك ناوچه‌ى شوێنه‌وارى له لایه‌ن هاووڵاتییان تێك دراون.
"عه‌بدولوه‌هاب سلێمان" به‌ڕێوه‌به‌رى شوێنه‌وارى سۆران به "وشه"ى راگه‌یاند: ده‌ڤه‌رى سۆران كه هه‌ر چوار شارۆكه‌ى سۆران، مێرگه‌سۆر، رواندز، چۆمان ده‌گرێته‌وه، ده‌وڵه‌مه‌نده به ناوچه‌ى شوێنه‌وارى و یه‌كێك له گرنگترین ناوچه‌كانه له رووى شوێنه‌واره‌وه.
به‌ڕێوه‌به‌رى شوێنه‌وارى سۆران ئاماژه‌ى به‌وه‌ش دا: به گشتى 900 ناوچه‌ى شوێنه‌وارى له ده‌ڤه‌رى سۆران به فه‌رمى تۆمار كراوه و 850 ناوچه‌ى شوێنه‌وارى ئێمه تۆمارمان كردوه و ساڵانى پێشتریش حكوومه‌تى عێڕاق 50 ناوچه‌ى شوێنه‌وارى له‌و ده‌ڤه‌ره تۆمار كردووه، شوێنه‌وارى زیاتریش هه‌یه هێشتا تۆمار نه‌كراون.
عه‌بدولوه‌هاب سلێمان ئه‌وه‌شی گوت: به‌داخه‌وه له‌لایه‌ن هاووڵاتییانه‌وه ده‌ستدرێژى كراوه‌ته سه‌ر ژماره‌یه‌ك ناوچه شوێنه‌وارییه‌كانى "باپشتیان" و "دیلزیان"ی سه‌ر به شارۆكه‌ى سۆران، هاوكات له چه‌ند شوێنێكى تریش ئه‌و حاڵه‌ت هه‌بووه، ئه‌مه‌ش ده‌گه‌ڕێته بۆ نا هۆشیاریى خه‌ڵك، پێویسته حكوومه‌ت و لایه‌نه پێوه‌ندیداره‌كان له رێگه‌ى راگه‌یاندن و په‌روه‌رده و زانكۆكان و مه‌لا و زانا ئاینییه‌كان و توێژه‌كانى كۆمه‌ڵگه ئاگادار و هۆشیار بكه‌نه‌وه.
دووپاتى ده‌كاته‌وه، تا ئێسته كه‌س نه‌دراوه‌ته دادگه، به‌ڵام خه‌ڵكمان ئاگادار كردووه‌ته‌وه، ئه‌گه‌ر ده‌ستدرێژی بكه‌نه سه‌ر شوێنه‌واره‌كان و بزانین ئه‌وانه كێن، ئه‌وا بێگومان سكاڵایان له‌سه‌ر تۆمار ده‌كه‌ین و ده‌یان ده‌ینه دادگه.
مرۆڤی نیانده‌رتاڵ له ئه‌شكه‌وتی شانه‌ده‌ر له ده‌ڤه‌رى سۆران ژیاون، ئه‌مه‌ش به‌ڵگه‌یه‌كى سه‌لمێنراوه كه ئه‌و ده‌ڤه‌ره له رووى شوێنه‌وارى و شارستانی گرنگ و بایه‌خى هۆیه و یه‌كێكه له ده‌ڤه‌ره گرنگه‌كانى سه‌ر ئاستى كوردستان، به‌ڕێوه‌به‌رى شوێنه‌وارى سۆران واى گوت.
ده‌شڵێت، له سنوورى سۆران كۆمه‌ڵێك ناوچه‌ى شوێنه‌وارى هه‌یه كه مێژووه‌كه‌یان زۆر كه‌ونارییه، به‌پێى لێكۆڵینه‌وه‌كانیش ئه‌شكه‌وتى بابخاڵ مێژووه‌كه‌ى بۆ 30 هه‌زار ساڵ پێش زاین ده‌گه‌ڕێته‌وه و كۆنترین ناوچه‌ى شوێنه‌واریه له سۆران.
عه‌بدولوه‌هاب سلێمان به‌ڕێوه‌به‌رى شوێنه‌وارى سۆران روونى كرده‌وه، شوێنه‌واری جیاجیامان هه‌یه، هه‌ر له چاخه‌كانی به‌ردینه‌وه شوێنه‌وارمان هه‌یه، كه ئه‌و ناوچه‌یه هه‌ر له چاخی به‌ردین تا چاخی هاوچه‌رخ، به به‌رده‌وامی ژیانی تێدابووه، ئه‌شكه‌وتی زۆر زۆر گرنگمان هه‌ن، كه یه‌كێك له‌وانه ئه‌شكه‌وتی شانده‌ر، كۆمه‌ڵێك ئه‌شكه‌وتمان هه‌یه و گرنگ له رووى شوێنه‌واریه‌وه، پاش ئه‌وه گردی بانه هێلكه كه ده‌كه‌وێته سه‌نته‌ری شاری سۆران دێت، دوواى ئه‌وه‌ى له چاخه‌كانی مێژووی ئه‌و كاته‌ی میرنشین په‌یدابوون، كه میرنشینی سۆران له‌و ده‌ڤه‌ره ده‌سه‌ڵاتی هه‌بووه و فه‌رمانڕه‌وایه‌تی كردووه، قه‌لا و گردمان هه‌نه، كه هه‌موو ئه‌وانه ده‌ڵاله‌ت له‌وه ده‌كه‌ن كه ژیانێكی نه‌پچڕاو هه‌ر له چاخه‌كانی به‌ردین تا چاخه‌كانی هاوچه‌ر له‌و ده‌ڤه‌ره و ناوچه‌یه بوونی هه‌بووه.
سۆران/ موڕشید برادۆستى