بڕیاره سبه‌ی یه‌كشه‌م عه‌بدولفه‌تاح سیسی سه‌رۆك كۆماری میسر به سه‌ردانێكی فه‌رمی بگاته ڕیازی پایته‌ختی سعوودیه و له‌وێ له‌گه‌ڵ مه‌لیك سه‌لمان پاشای شانشینی عه‌ره‌بی سعوودی كۆ ببێته‌وه، ئه‌م سه‌ردانه‌ی سیسی بۆ سعوودیه له كاتێكدایه له ماوه‌ی ڕابردوو پێوه‌ندییه‌كانی هه‌ردوو وڵات گرژ ی تێكه‌وت به‌هۆی ناكۆكییه‌كانیان له‌سه‌ر دوورگه‌ی سه‌نافیر و تیرانی نێو ده‌ریای سووریا.
له ڕاگه‌یه‌نراوێكی سه‌رۆكایه‌تیی میسر هاتووه، له‌میانه‌ی سه‌ردانی سه‌رۆك كۆمار بۆ سعوودیه، لووتكه‌ی میسر و سعوودیه ساز ده‌كرێ، بۆ په‌ره‌پێدانی پێوه‌ندییه‌كان و بنیادنانی پێوه‌ندی ستراتیجی له نێوان هه‌ردوولا وڵات، گفتوگۆ و ڕاوێژكردن له‌سه‌ر پرسه ناوچه‌یی و نێوده‌وڵه‌تییه‌كان كه گرنگی هاوبه‌شی بۆ هه‌ردوولا هه‌یه.
له به‌شێكی تری ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه هاتووه، له سه‌رووی ئه‌و پرسانه‌ی هه‌ن، پرسی تیرۆر و ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه و له‌ناوبردنیان كه بووه‌ته هۆی هه‌ڕه‌شه بۆ سه‌ر ئاسایش و ئارامی نه‌ته‌وه‌ی عه‌ره‌ب و كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی تاوتوێ ده‌كرێن.
سه‌ردانه‌كه‌ی سیسی به‌هۆی بانگهێشتنی مه‌لیك سه‌لمان پاشای سعوودیه بووه، له میانه‌ی كۆبوونه‌وه‌ی لووتكه‌ی عه‌ره‌بی له مانگی ڕابردوو له ئوردن، داوای لێ كرا.
ئه‌و سه‌ردان و نزیكبوونه‌وه‌یه‌ی قاهیره و ڕیاز، له كاتێكدایه پێشتر هه‌ردوولا گرژی له پێوه‌ندییه‌كانیان دروست بوو، له‌سه‌ر خاوه‌نداری دوورگه‌كانی "سه‌نافیر و تیران" كه میسر به هی خۆی و سعوودیه‌ش به هی خۆی ده‌زانێت، به‌هۆی به‌رزبوونه‌وه‌ی ئاستی ناكۆكییه‌كان، ڕیاز نه‌وت و گازی پێویستی بۆ قاهیره ڕاگرت، حكوومه‌تی قاهیره‌ش له هه‌وڵی ئه‌نجامدانی گرێبه‌ستێكی ماوه یه‌كساڵی بوو تا نه‌وت له عێراق بكڕێت.