ماڵپه‌ڕێكی عێراقی بڵاوی كردووه‌ته‌وه كه به‌رپرسێكی باڵای حزبه‌كه‌ی عه‌ماڕ حه‌كیم كه پێشتر پۆستی وه‌زیری ئاوه‌دانكردنه‌وه و ناوخۆ و گواستنه‌وه‌ی له حكوومه‌ته یه‌ك له دوا یه‌كه‌كانی عێراقی دوای سه‌دام هه‌بووه، بڕی 500 ملیۆن دۆلاری دزیوه و ئێسته‌ش كه‌س ناتوانێ لێپێچینه‌وه‌ی له‌گه‌ڵدا بكات، له‌كاتێكدا به‌ڵگه و زانیاری یه‌كلاكه‌ره‌وه له‌سه‌ر ئه‌و دۆسیه‌یه هه‌ن.
مه‌شعان جبووری په‌رله‌مانتاری عێراق ئاشكرای كرد، سامانی به‌یان جه‌بر سۆلاغ كه "باقر جه‌بر زوبێدی"یش ناسراوه، ده‌گاته 500 ملیۆن دۆلار و سه‌رجه‌م هه‌وڵه‌كان بۆ بانگهێشتكردن و لێپرسینه‌وه‌ی له په‌رله‌مانی عێراق شكستیان هێناوه، به‌هۆی ئه‌وه‌ی ئێران ده‌یپارێزێ و په‌رله‌مانتاره شیعه‌كانیش ڕێگری له لێپرسینه‌وه‌ی ده‌كه‌ن.
ئه‌و ده‌ڵێ، پێش 2003 و له سه‌رده‌می جه‌نگی عێراق-ئێران، بۆ خۆدزینه‌وه له خزمه‌تی سه‌ربازی به‌ره‌و سووریا ڕای كرد و ماتۆڕسكیلێكی هه‌بوو و كرێكاری ده‌كرد، دواتر پێوه‌ندی به هه‌واڵگری ئێرانه‌وه كرد و دوای جه‌نگی كوێت، كردیان به به‌رپرس له حزبی ئه‌نجوومه‌نی باڵای ئیسلامی له عێراق.
هه‌روه‌ها ده‌ڵێ، خانه‌واده و كه‌سوكاری نزیكی سۆلاغ له به‌غدا به ئارامی ژیانیان به‌سه‌ر ده‌برد، هه‌مووانیش ده‌زانن ئه‌وانه‌ی به‌رهه‌ڵستكاری ڕژێمی به‌عس بوون و عێراقیان به‌جێ هێشتووه، له‌لایه‌ن ڕژێمی به‌عسه‌وه چی به كه‌سوكار و نزیكه‌كانیان ده‌كرا، به‌ڵام خانه‌واده‌ی سۆلاغ قسه‌یه‌كی ناخۆشیان پێ نه‌ده‌گوترا.
ئاماژه‌ی داوه، ئێسته سامانی باقر جه‌بر زوبێدی كه له سه‌رده‌می به‌عس ناوی خۆی كردبوو به "به‌یان جه‌بر سۆلاغ" گه‌یشتووه‌ته نیو ملیار دۆلاری ئه‌مه‌ریكی، ده‌پرسێ، به كرێكاری و خاوه‌نی ماتۆڕسكیلێكه‌وه چۆن 500 ملیۆن دۆلار كۆ ده‌كرێته‌وه؟.