ئاژانسی بۆشاییگه‌ری ئاسمانی ئه‌مه‌ریكا "ناسان" وێنه‌یه‌كی زه‌وی له نێو گه‌ردوونه‌وه گرتووه و جێی سه‌رنج و شۆكی خه‌ڵكه و له‌ڕێی ئه‌و وێنه‌یه‌وه، بۆت ڕوون ده‌بێته‌وه كه زه‌وی له نێو گه‌ردووندا چه‌نده و چۆنه.
ئه‌و وێنه‌یه له‌لایه‌ن كه‌شتیی ئاسمانی "كاسینی"یه‌وه گیراوه، له‌لایه‌ن ناساوه كۆنتڕۆڵ ده‌كرێ و ڕه‌نگه له داهاتوویه‌كی نزیكدا ناسا ئیتر كۆنتڕۆڵی ئه‌و كه‌شتییه‌ی له ده‌ست نه‌مێنێ و به نێو گه‌ردووندا بڵاو ببێته‌وه.
به‌رله‌وه‌ی "كاسینی" كۆتا به ژیانی بێت، وێنه‌یه‌كی هه‌ساره‌ی زه‌وی له خولگه‌كانی هه‌ساره‌ی زووحه‌له‌وه گرتووه و تێیدا زه‌وی ته‌نیا وه‌ك خاڵێكی بچووكی سپی ده‌رده‌كه‌وێت.
به‌گوێره‌ی ئه‌و زانیارییانه‌ی "ناسا" بڵاوی كردووه‌ته‌وه، وێنه‌كه له دووریی 870 ملیۆن میل كه ده‌كاته 1.4 ملیار كیلۆمه‌تر له زه‌وییه‌وه گیراوه و هۆكاری ده‌ركه‌وتنی وه‌ك خاڵێكی سپیش له نێو گه‌ردووندا بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه، له‌و كاته له‌سه‌ر گۆی زه‌وی ڕۆژ بووه و تیشكی خۆر به چڕی گه‌یشتوونه‌ته سه‌ر زه‌وی.
ماوه‌ی چوار ساڵه كه‌شتی كاسینی به هاوكاری و هه‌ماهه‌نگی له نێوان ئاژانسی بۆشاییگه‌ری ئه‌وروپا و ئیتاڵیا و ناسا هه‌ڵدراوه‌ته ئاسمان و به‌رده‌وام له دۆزینه‌وه و ئاشكراكردنی نهێنییه‌كانی هه‌ساره‌ی زووحه‌ل.