به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی كه‌شناسی و بوومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان له ڕاگه‌یه‌نراوێكدا پێشبینییه‌كانی خۆی بۆ دۆخی كه‌شوهه‌وای ئه‌مڕۆ و سبه‌ی شاره‌كانی باشووری كوردستان ڕاگه‌یاند.
له ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه هاتووه، ئه‌مڕۆ شه‌موو ئاسمانی كوردستان له‌ژێر كاریگه‌ری به‌رزه پاڵه‌په‌ستۆی ده‌ریای ناوه‌ڕاست ده‌بێ و له هه‌ولێر و سلێمانی و دهۆك ئاسمان ساماڵ ده‌بێ، له‌گه‌ڵ په‌یدابوونی هه‌ندێك په‌ڵه هه‌وری جیا جیا، له كه‌ركووكیش ئاسمان ساماڵ ده‌بێ، به‌رزترین پله‌ی گه‌رما 29 پله و نزمترین پله‌ش 12 پله‌ی سیلیزی ده‌بێت.
هه‌روه‌ها سبه‌ی یه‌كشه‌م، ئاسمانی كوردستان كاریگه‌ری به‌رزه پاڵه‌په‌ستۆی ده‌ریای ناوه‌ڕاستی له‌سه‌ر لاواز ده‌بێ و نزمه پاڵه‌په‌ستۆی ده‌ریای سوور نزیك ده‌بێته‌وه، له هه‌ولێر و سلێمانی و كه‌ركووك و دهۆك ئاسمان له نێوان نیمچه هه‌ور بۆ هه‌وری ته‌واو ده‌بێ له‌گه‌ڵ بارینی نمه‌باران له كاته‌كانی ئێواره‌دا، به‌رزترین پله‌ی گه‌رما 27 پله و نزمترین پله‌ش 12 پله‌ی سیلیزی ده‌بێت.