محه‌مه‌د عومه‌ر زاوایه‌كی توونسییه، له ئاهه‌نگی هاوسه‌رگیرییه‌كه‌یاندا، خۆی و هاوسه‌ره‌كه‌ی هه‌ستان به سه‌رسامكردنی میوانه‌كانیان، ئه‌مه‌ش له رێگه‌ی پێشكه‌شكردنی دیمه‌نێكی سه‌رنجڕاكێشی جادوویی.
بووك و زاواكه دانیشتووی ناوچه‌ی سه‌فقاسن له باشووری رۆژهه‌ڵاتی ئه‌و وڵاته، هه‌روه‌ك له گرته ڤیدیۆكه‌ی خواره‌وه ده‌رده‌كه‌وێت، له رێگه‌ی ئه‌نجامدانی چه‌ند جووڵه‌یه‌كی ساده و ئاسایییه‌وه، دیمه‌نێكی ته‌واو سه‌رنجڕاكێش پێشكه‌ش ده‌كه‌ن.
له ئاهه‌نگه‌كه‌دا زاوا هه‌ڵده‌ستێت به به‌رزكردنه‌وه و فڕاندنی بووك بۆ ئاسمانی هۆڵه‌كه، بێ ئه‌وه‌ی ده‌ستی لێ بدات، ئه‌مه‌ش ده‌بێته جێی سه‌رنجی میوانان و هه‌ندێكیان له رێگه‌ی كامێرای مۆبایله‌كانیانه‌وه دیمه‌نه‌كه تۆمار ده‌كه‌ن، كه‌چی دوای چه‌ند چركه‌یه‌ك زاوا خۆیشی به‌رز ده‌بێته‌وه بۆ ئاسمان.
محه‌مه‌د له لێدوانێكدا به كه‌ناڵی "مۆزایك"ی توونسی راگه‌یاند، ئه‌و مامۆستای په‌روه‌رده‌ی جه‌سته‌یییه، هه‌ڵگری بڕوانامه‌ی پیشه‌یییه له بواری یارییه جادووییه‌كان.
هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه دا، ئه‌و له منداڵییه‌وه خه‌ونی به‌وه‌وه بینیوه كه له رۆژی هاوسه‌رگیرییه‌كه‌یدا كارێكی له‌و شێوه‌یه بكات، بۆیه ماوه‌ی ساڵێكی ته‌واو له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌كه‌یدا خه‌ریكی راهێنان بوون و تیمێكی هاوكاریشی یارمه‌تییان داون بۆ پێشكه‌شكردنی ئه‌و دیمه‌نه.