په‌رله‌مانتارێكی هاوپه‌یمانی ده‌وڵه‌تی یاسا كه نووری مالیكی سه‌رۆكایه‌تیی ده‌كات، له دیدارێكی ته‌له‌ڤزیۆنی ئاماژه به‌وه ده‌كات كه ماوه‌ی ساڵێك له 2001 تا 2002 پێوه‌ندی به ڕیزه‌كانی حزبی به‌عسه‌وه هه‌بووه.
عالیه نوسێف جاسم محه‌مه‌د عوبێدی له ساڵی 1963 له به‌غدا له دایك بووه و ئێسته له‌سه‌ر لیستی نووری مالیكی ئه‌ندامی لیژنه‌ی ده‌ستپاكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراقه، به‌رده‌وام له میدیاكان تۆمه‌تبار ده‌كرێ به‌وه‌ی پێوه‌ندی به حزبی به‌عسی عێراق به سه‌رۆكایه‌تیی دیكتاتۆر سه‌دام حوسێن هه‌بووه.
ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ی نووری مالیكی له‌باره‌ی بابه‌تی بهعسیبوونییهوه له چاوپێكه‌وتنێكی له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی "به‌غداد" ده‌ڵێ، بڕوانه ئه‌و بابه‌ته، یه‌كێك له هۆكاره‌كانه كه به‌رده‌وام ڕه‌خنه‌م به‌و هۆیه‌وه لێ ده‌گیرێت، به‌ڵام ده‌توانن سه‌ردانی دۆسییه‌كانی ده‌سته‌ی لێپرسینه‌وه و دادپه‌روه‌ری بكه‌ن.
هه‌روه‌ها ده‌ڵێ، ئینتیمام بۆ حزبی به‌عس له ماوه‌ی نێوان ساڵی 2001 تا 2002 بووه، واته من ماوه‌ی ساڵێك له‌گه‌ڵ به‌عس بووم، له‌وكاته من به‌ڕێوه‌به‌ری تۆماری خانووبه‌ره بووم، فه‌رمان كرا هه‌موو فه‌رمانگه‌كانی حكوومه‌ت ببنه به‌عسی، منیش سه‌رۆكی فه‌رمانگه‌كه بووم و ده‌بوو ببوومایه به به‌عسی.
ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ی سه‌ر به حزبه‌كه‌ی نووری مالیكی به‌رده‌وام له میدیاكان ڕه‌خنه له به‌عس و سه‌ركرده‌كانی ده‌گرێ، به‌ڵام ئێسته له زمانی خۆیه‌وه ده‌ڵێ، ماوه‌ی ساڵێك له ڕیزی حزبی به‌عس ناوی خۆی تۆمار كردووه و پێوه‌ندی كردووه.