فه‌رمانده‌یه‌كی پێشمه‌رگه له‌سه‌ر هێنانه خواره‌وه‌ی ئاڵای كوردستان هاته ده‌نگ
مسته‌فا چاوڕه‌ش فه‌رمانده له هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان به "وشه"ی ڕاگه‌یاند، میلیشیاكانی حه‌شدی شه‌عبی بێ ڕه‌وشتن، ئاڵای كوردستانیان له‌سه‌ر مه‌ڵبه‌ندی مووسڵ هێناوه‌ته خواره‌وه، ئاڵای كوردستان سیمبۆلی نه‌ته‌وه‌یه‌كه و ئه‌وانه به‌هۆی پێشمه‌رگه‌وه توانیویانه بگه‌نه مووسڵ و ڕێگه‌یان پێدراوه.
هه‌روه‌ها گوتی، له‌گه‌ڵ شیعه و كۆنه به‌عسییه‌كان و ئه‌وانه به‌رده‌وام چاویان به ئاڵای كوردستان هه‌ڵنایه‌ت، میلله‌تێك خه‌باتێكی دوورودرێژی هه‌یه و خوێنی له‌سه‌ر ئه‌و ئاڵایه ڕشتووه، داگرتنیشی ئه‌وه له كرۆك و جه‌وهه‌ری ئه‌واندا هه‌یه و ده‌بێ كورد بۆ داهاتوو به ڕوونی ئیش له‌سه‌ر ئه‌مه بكات، به‌رنامه‌ی خۆی دابڕێژی كه چۆن مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئه‌و عه‌قله‌یه‌ته بكات.
ئاماژه‌ی دا،ئه‌وانه چه‌ند مانگێك پێش ئێسته‌ش تۆپیان گرته سه‌نگه‌ره‌كانی پێشمه‌رگه، له‌به‌ر ئه‌وه ئه‌وانه بێ به‌رنامه و بێ ساحێب و بێ عه‌قڵن، باشترین وه‌ڵامیش بۆ ئه‌و عه‌قله‌یه‌ته پێویسته كورد یه‌كگرتوو بێ، پێویسته واز له فه‌یسبووك و ناكۆكی بێنن و پێویسته دابنیشن و پلان بۆ دوای داعش و دوای مووسڵ چی بكه‌ین.
مسته‌فا چاوڕه‌ش ئه‌وه‌شی گوت، به یه‌كگرتووی ده‌بێ وه‌ڵامی ئه‌و عه‌قله‌یه‌ته بده‌ینه‌وه، به‌پێچه‌وانه‌وه له داهاتوو له‌گه‌ڵیان تووشی كێشه ده‌بین.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م هێزێكی لیوای 30 حه‌شدی شه‌عبی هه‌ڵیانكوتایه سه‌ر باره‌گه‌ی مه‌ڵبه‌ندی مووسڵی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان و ئاڵای كوردستانیان له‌سه‌ر باره‌گاكه هێنایه خواره‌وه.
وشە -
باز ئه‌حمه‌د