له فێستیڤاڵی ترێبیكای سینه‌مایی كه ئێسته له نیویۆرك به‌رێوه ده‌چێت، راگه‌یانرا كه زنجیره درامایه‌كی ته‌له‌ڤزیۆنی له‌مه‌ڕ ئه‌لبێرت ئینیشتاینه‌وه وه‌به‌ر دێت.
ئه‌و زنجیره درامایه ناوی (جینیاس) ده‌بێت، به ده‌وری ژیانی زانای بواری فیزیا ئه‌لبێرت ئینیشتانیدا ده‌سووڕێته‌وه، كه بیرۆكه‌ی ڕێژه‌یی دانا و یارمه‌تیی ئه‌مه‌ریكای دا له دروستكردنی چه‌كی ئه‌تۆمی.
رۆن هاوارد، وه‌به‌رهێنه‌ری فیلمه‌كه، بۆ میدیاكاران روونی كرده‌وه كه ئه‌و زنجیره درامایه وه‌به‌ر ده‌هێنێت، ئه‌و زۆر بایه‌خ به ئینیشتاین ده‌دات و هۆگری ئه‌وه.
ئه‌وه‌یش ده‌ڵێ، ده‌رك به‌وه ناكه‌م كه گۆڕانكارییه‌كان له دراماكه‌دا له‌گه‌ڵ ژیانی راسته‌قینه‌ی چه‌ند ده‌بن.
ئه‌و وه‌به‌رهێنه‌ره، له كه‌ناڵی ناشناڵ جوگرافیك كار ده‌كات، تێیدا ململانێ كه‌سییه‌كانی ئینیشتاین كه رووبه‌ڕووی بووه‌ته‌وه، پیشان ده‌دات.
جێڤری رۆشی ئوسترالی، رۆڵی ئینیشتاین ده‌بینێت، هه‌روه‌ها ئیملی واتسۆن رۆڵی خێزانی دووه‌م ده‌بینێت. هاوكات گۆندۆلین ئیلیش رۆڵی ئه‌و له دوای به‌ته‌مه‌نداچوونی ده‌گێڕێت.
واتسۆن، له‌باره‌ی ئینیشتاینه‌وه كه له ساڵی 1955ـدا كۆچی دوایی كردووه، ده‌ڵێ: ته‌نیا زانایه‌ك نه‌بوو، فه‌یله‌سووف و بایه‌خه‌داری زانستی مرۆیی بوو. كۆچكه‌ر بووه و له‌نێو جه‌رگه‌ی زۆر رووداوی سیاسی بووه له سه‌ده‌ی بیست و یه‌كدا، پێوه‌ندیی وه‌ها ئاڵۆزی هه‌بوو، بڕوا پێكراو نییه.
ئه‌و زنجیره‌یه، له نووسینی واڵته‌ر ئیسكاسۆنه كه ژیانی ئینیشتاینی خستووه‌ته روو و له 25/4/2007ـدا له ناشناڵ جوگرافیك په‌خش ده‌كرێت.