له مانگی شوباتی ئه‌مساڵدا، سعوودیه رۆژانه نۆ ملیۆن و ٧٩٧ هه‌زار به‌رمیل نه‌وتی به‌رهه‌م هێناوه و به‌مه‌ش نازناوی گه‌وره‌ترین به‌رهه‌مهێنه‌ری نه‌وتی دنیای له رووسیا وه‌رگرتووه.
جێگه‌ی باسه له هه‌ر دوو مانگی كانوونی یه‌كه‌م و كانوونی دووه‌می رابردووش‌دا سعوودیه گه‌وره‌ترین به‌رهه‌مهێنه‌ری نه‌وت بووه له دنیادا.
هۆكاری سه‌ره‌كیی ئه‌وه‌ی سعوودیه ببێته یه‌كه‌م به‌رهه‌مهێنه‌ری نه‌وت له دنیادا، ئه‌وه‌یه ئاستی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وتی رووسیا به رێژه‌یه‌كی به‌رچاو دابه‌زیوه، ئه‌گه‌ر نا رووسیاش له چوارچێوه‌ی رێككه‌وتنی دابه‌زاندنی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت به ئامانجی به‌رزكردنه‌وه‌ی نرخی نه‌وت، به‌رهه‌مهێنانی نه‌وتی دابه‌زاندووه.
ئاستی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وتی رووسیا له مانگی شوباتی ئه‌مساڵدا گه‌یشته نۆ ملیۆن و ٦٧١ هه‌زار به‌رمیل له رۆژێكدا و ئه‌وه‌ی سعوودیه‌ش بریتی بووه له نۆ ملیۆن و ٧٩٧ هه‌زار به‌رمیل.
به‌رپرسانی رووسیا ئاشكرایان كرد به‌رهه‌مهێنانی نه‌وتی ئۆپێك له مانگی شوباتی ئه‌مساڵدا، بریتی بووه له ٣١ ملیۆن و ٩٥٨ هه‌زار به‌رمیل، له كاتێكدا بڕی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت له مانگی كانوونی دووه‌می ئه‌مساڵدا بریتی بووه له ٣٢ ملیۆن و ٩٧٠ هه‌زار به‌رمیل و نزیكه‌ی ملیۆنێك به‌رمیل له به‌رهه‌مهێنانه‌كه دابه‌زیوه.