پسپۆڕانی زانكۆی كالیفۆڕنیا دووپات له‌وه ده‌كه‌نه‌وه، خواردنه‌وه‌ی ئاوێك كه به ته‌واوی په‌تی بێت و دڵۆپێنرابێت به شێوه‌یه‌كی به‌رده‌وام، هۆكارێكه بۆ زیادبوونی مه‌ترسیی تووشبوون به نه‌خۆشیی پشووسواری لای منداڵان.
ئه‌وان له‌باره‌ی تیۆره‌كه‌یانه‌وه روونی ده‌كه‌نه‌وه، ئاو سه‌رباری ئه‌وه‌ی یه‌كێكه له‌و سه‌رچاوه و ره‌گه‌زه سه‌ره‌كییانه‌ی جه‌سته‌ی مرۆڤ پێویستی پێیان هه‌یه، هاوكات به‌شێك له ڤایرۆس و به‌كتریاكانی ناویشی سوودیان بۆ جه‌سته هه‌یه و نابێت به ته‌واوی له‌ناو ببردرێن.
به گوته‌ی ئه‌و پسپۆڕانه، ئه‌و ڤایرۆس و به‌كتریایانه‌ی ناو ئاو، ده‌بنه هۆكاری ئه‌وه‌ی جه‌سته‌ی مرۆڤ به تایبه‌ت جه‌سته‌ی منداڵ، سیستمێكی به‌رگریی سروشتی دروست بكات و به هۆیه‌وه كه‌سه‌كه له به‌شێك له نه‌خۆشییه‌كان پارێزراو بێت، به‌ڵام ئه‌گه‌ر به‌رده‌وام ئاوی دڵۆپێنراو بخۆنه‌وه، ئه‌وا ئه‌و سیستمه دروست نابێت.
توێژینه‌وه‌كه گه‌یشتووه‌ته ئه‌و ئه‌نجامه‌ی، منداڵانێك كه به‌رده‌وام ئاوی ته‌واو دڵۆپێنراو و پاك كراوه ده‌خۆنه‌وه، زووتر تووشی كه‌ڕووی Pichia ده‌بن، كه هۆكاری تووشبوونه به نه‌خۆشیی پشووسواری، ئه‌مه‌ش به هۆی بێبه‌شبوونی جه‌سته‌یان له به‌كتریا سوودبه‌خشه‌كانی دژ به‌و كه‌ڕووانه.