پزیشكان و كارمه‌ندانى ته‌ندروستیى كۆیه، هه‌ڕه‌شه‌ى چۆڵكردنى بنكه‌كانى ته‌ندروستى ده‌كه‌ن و سه‌ندیكاى كارمه‌ندانى ته‌ندروستى كۆیه ده‌ڵێت، ئه‌گه‌ر سنوورێك بۆ ئه‌و هه‌ڕه‌شانه دانه‌نرێت، كاره‌ساتی گه‌وره‌تر و نه‌خوازراوتر ڕوو ده‌دات و نابێت ژیانی پزیشك و كارمه‌ندان له مه‌ترسیدا بێت.
ئه‌مڕۆ شه‌موو سه‌ندیكاى كارمه‌ندانى ته‌ندروستیى كۆیه له ڕاگه‌یه‌ندراوێكى بۆ سه‌رۆكی حكوومه‌ت و جێگره‌كه‌ی و وه‌زیری ته‌ندروستی ده‌ڵێت، جه‌نابتان و ئێمه‌ش لاریمان نییه له‌وه‌ی ده‌بێت پێداچوونه‌وه به‌سیسته‌می ته‌ندروستی بكرێت، به‌ڵام ئه‌و هێرشه ناڕه‌وایه‌ی له‌سه‌ر دكتۆر و كارمه‌ندانی ته‌ندروستی هه‌یه له‌لایه‌ن نه‌خۆشه‌كان و هاوه‌ڵانیان، ئه‌گه‌ر سنوورێكی بۆ دانه‌نرێت، كاره‌ساتی گه‌وره‌تر و نه‌خوازراوتر ڕوو ده‌دات.
له ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه هاتووه، نابێت ژیانی پزیشك و كارمه‌ندان له مه‌ترسیدا بێت له كاتی ده‌وامدا، بۆیه به‌زووترین كات چاره‌یه‌ك بدۆزنه‌وه، ئه‌گه‌ر نا ده‌بێت ناوه‌نده‌كانی ته‌ندروستی جێ بهێڵین.
ئه‌و ڕاگه‌یه‌ندراوه‌ى سه‌ندیكاى كارمه‌ندانى ته‌ندروستیى لقى كۆیه، له كاتێكدایه له ماوه‌ى چه‌ند ڕۆژى ڕابردوو منداڵێك به‌ناوى سه‌نا به‌هۆى هه‌ڵه‌یه‌كى پزیشكى، ده‌ستێكى بڕایه‌وه و چه‌ند ڕووداوێكى تر ڕوویان دا كه ناڕه‌زایه‌تى هاووڵاتییانى لێ كه‌وته‌وه.