ئانووكا لیندڵ، پزیشكێكی ده‌روونیی ئوسترالییه، له ئه‌نجامی توێژینه‌وه‌یه‌كدا بۆی ده‌ركه‌وتووه، زۆرینه‌ی به‌كارهێنه‌رانی تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی ئینستاگرام، وێنه سێڵفییه‌كانیان به ده‌ستی چه‌پیان ده‌چركێنن.
له توێژینه‌وه‌كاندا ده‌ركه‌وتووه، ته‌نیا %10ی دانیشتووانی گۆی زه‌وی ده‌ستی چه‌پیان بۆ نووسین به‌كار ده‌هێنن، هاوكات توێژینه‌وه‌كه‌ی ئه‌و پزیشكه ده‌ری ده‌خات، %53.17ی به‌كارهێنه‌رانی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان وێنه‌كانیان لای چه‌پیانه‌وه ده‌گرن و له بهرامبهیشدا، %46.83ی به‌كارهێنه‌ران لای راسته‌وه وێنه‌كانیان ده‌گرن.
لیندڵ ئاماژه به‌وه ده‌دات، گرتنی وێنه لای چه‌په‌وه ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی كه‌سه‌كه باریكتر و لاوازتر ده‌ربكه‌وێت، ئه‌مه‌ش دوای هه‌ڵسه‌نگاندنی بۆ نزیكه‌ی دوو هه‌زار وێنه‌ی 200 كه‌س.
لیندڵ به پێگه‌ی "ده‌یلی مه‌یل"ی به‌ریتانی راگه‌یاند، توێژینه‌وه‌كانی پێشوو ده‌ریان خستووه، ئه‌و كه‌سانه‌ی به ده‌ستی چه‌پیان وێنه ده‌گرن، كه‌سانێكی سۆزدارترن و سۆزی خۆیان بۆ خه‌ڵك ده‌رده‌بڕن.