سبه‌ى له دوو شارۆكه‌ى كوردنشینى سه‌ر به پارێزگاكانى سه‌ڵاحه‌دین و دیاله، پشووى فه‌رمییه به‌هۆى مردنى ئیمام كازمى شیعه‌كان.
ئه‌مڕۆ شه‌موو له ڕاگه‌یه‌ندراوێكى شه‌لال عه‌بدول قایمقامى شارۆكه‌ى دووزخورماتوو هاتووه، سبه‌ى 23/4/2017 پشوو فه‌رمى ده‌بێت له شارۆكه‌كه‌یان، ئه‌وه‌ش به‌هۆى شه‌هیدبوونى ئیمام كازم.
بڕیاریشه سبه‌ى له شارۆكه‌ى خانه‌قین بكرێته پشووى فه‌رمى به‌هه‌مان بۆنه كه شه‌هیدبوونى ئیمام كازمه كه یه‌كێكه له ئیمامه‌كانى شیعه له پارێزگاى سه‌ڵاحه‌دین.
شارۆكه‌ى دووزخورماتوو سه‌ر به پارێزگاى سه‌ڵاحه‌دینه و زۆربه‌ى دانیشتوانه‌كه‌ى كوردنشینه، و شارۆكه‌ى خانه‌قینیش سه‌ر به پارێزگاى دیاله‌یه و دانیشتوانه‌كه‌ى كوردن.
مووسا جه‌عفه‌ر كازم، شیعه‌كان ده‌یگێڕنه‌وه بۆ نه‌وه‌ى عه‌لى كورى تاڵب كه به‌و شێوه‌یه ناو ده‌هێندرێت (مووسا جه‌عفه‌ر محه‌مه‌د عه‌لى حوسێن عه‌لى تاڵیب) خاوه‌نى 10 كتێبه.