محه‌مه‌د عه‌زیز، مامۆستا و ناوبژیوانی تۆپی پێ و ئه‌ندامی لیژنه‌ی ناوبژیوانانی كوردستان، دوای نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ شه‌موو، به هۆی نه‌خۆشییه‌وه كۆچی دوایی كرد.
كه‌سێكی نزیكی محه‌مه‌د عه‌زیز به "وشه"ی راگه‌یاند، ناوبراو نه‌خۆشیی شێرپه‌نجه‌ی په‌نكریاسی هه‌بووه، هه‌رچه‌نده چاره‌سه‌ری بۆ كراوه، به‌ڵام چاره‌سه‌رییه‌كه نه‌بووه‌ته هۆی باشبوونه‌وه‌ی و به‌رده‌وام ڕه‌وشی تێك ده‌چوو.
محه‌مه‌د عه‌زیز، له ماڵباتێكی وه‌رزشیی هه‌ولێرن و خۆی و براكانی له نێو كایه‌ی وه‌رزشیدا پێگه‌یان دیاره، خۆیشی وێڕای مامۆستایی و كاركردن له كه‌رتی په‌روه‌رده، ساڵانێكی زۆر ناوبژیوان بووه و دواتریش بووه‌ته ئه‌ندامی لیژنه‌ی ناوبژیوانانی یه‌كیه‌تی تۆپی پێی كوردستان.