ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ریی فێستیڤاڵی جهڕهش بۆ رۆشنبیری و هونه‌ر، ئاشكرای كرد كه دیانا كرزۆن و نیدا شهڕاڕه ئاهه‌نگی كردنه‌وه‌ی فێستیڤاڵه‌كه به‌ڕێوه ده‌به‌ن.
لیژنه‌ی به‌ڕێوه‌بردن و سه‌رپه‌رشتیكردنی فێستیڤاڵی جهڕهش، ناوی ئه‌و گۆرانیبێژانه‌ی ئاشكرا كرد كه به‌شداریی خولی 32ـی فێستیڤاڵی جهڕهش ده‌كه‌ن كه له 20ـی یۆلیۆ ئه‌مساڵ ده‌ست پێ ده‌كات.
ڕیڤهبهری فێستیڤاڵه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه كردووه هه‌ردوو گۆرانیبێژی ئوردنی دیانا كرزۆن و نیدا شهڕاڕه به گۆرانییه‌كانیان، چالاكییه‌كانی فێستیڤاڵه‌كه ده‌ست پێ ده‌كه‌ن.
هاوكات له په‌یجی فه‌رمیی فێستیڤاڵ ئاماژه به‌وه كراوه، تا ئێسته له‌گه‌ڵ شه‌ش ئه‌ستێره‌ی لبنانیدا ڕێككه‌وتنیان كردووه و به‌شداریی شهوئاههنگهكانی فێستیڤاڵه‌كه ده‌كه‌ن و زنجیره ئاهه‌نگێگ به‌ڕێوه ده‌به‌ن، له‌وانه وائیل كه‌فووری و نانسی عه‌جره‌م و نه‌وال زوغبی له 21 و 22 و 26ـی یۆلیۆدا ئاهه‌نگ ده‌گێڕن، هه‌ریه‌ك له راغب عه‌لامه و فارس كه‌ره‌م و وه‌لید تۆفیقیش له 27 و 28 و 29ـی مانگدا ئاهه‌نگیان بۆ رێك ده‌خرێت. هاوكات له 24ـێ یۆلیۆیش ئاهه‌نگی گۆرانیبێژانی میسڕی ده‌بێت، به‌ڵام ناوی گۆرانیبێژه‌كان ئاشكرا نه‌كراوه.
بۆ زانین له 1983ـه‌وه فێستیڤاڵی جهڕهش ئه‌نجام ده‌درێت، تێیدا چالاكی كولتووری و موزیكی نمایش ده‌كرێت و گه‌وره هونه‌رمه‌ندانی عه‌ره‌ب به‌شداریی تێدا ده‌كه‌ن.