به‌هۆى ڕووداوێكى هاتوچۆ، شوفێرى ماتۆڕسكیلێك گیانى له ده‌ست دا و به‌و ڕووداوه‌ش له ماوه‌ى سێ ڕۆژى ڕابردوودا له ده‌ڤه‌رى گه‌رمیان، سێ قوربانى و 25 هاووڵاتى بریندار بوونه.
ئه‌مڕۆ شه‌موو ڕائید عه‌لى جه‌مال گوته‌بێژى هاتوچۆى گه‌رمیان به "وشه"ى ڕاگه‌یاند، ڕووداوێكی پێكدادان له‌ناو شارۆكه‌ی كه‌لار له نزیك مزگه‌وتی بوخاری، له نێوان ئۆتۆمبێلێك له جۆری توێتا لاندرۆزه‌ر+ ماتۆڕسكیلێك ڕووی دا، له ئه‌نجامدا شۆفێری ماتۆڕسكیله‌كه به‌ناوی (یوسف محه‌مه‌د باقی) له‌دایكبووی 1999 دانیشتووی گوندی بێ سوته گیانی له ده‌ست دا.
گوته‌بێژى هاتوچۆى گه‌رمیان ده‌ڵێت، شۆفێری ئۆتۆمبێله‌كه‌ش به‌بڕیاری دادوه‌ر و به‌پێی ماده‌ی 24ی هاتوچۆ به‌ند كراوه.
به‌هۆى ئه‌و ڕووداوه‌وه له ماوه‌ى سێ ڕۆژى ڕابردوودا له ده‌ڤه‌رى گه‌رمیان، سێ كه‌س بوونه‌ته قوربانى و 25 هاووڵاتیش بریندار بوونه، ڕۆژى پێنجشه‌مى ڕابردوو دوو پاسى گواستنه‌وه‌ى قوتابییان، وه‌رگه‌ڕا و به‌و هۆیه‌وه دوو قوتابى گیانیان له ده‌ست دا و 25 قوتابیى تر بریندار بوون.