زانایان له توێژینه‌وه‌یه‌كی نوێ‌دا گه‌یشتنه ئه‌و ئه‌نجامه‌ی كه تێكه‌ڵی شوكوڵاته‌ی كاڵ و چای سه‌وز تێكه‌ڵێكی ده‌گمه‌نه كه یارمه‌تی چالاككردنی له‌ش و هاندانی وشیاربوونه‌وه‌ی مێشك و حه‌سانه‌وه‌ی له‌ش ده‌دات.
له توێژینه‌وه‌یه‌كی زانایان له زانكۆی نۆرسێرن ئه‌ریزۆنا به سه‌رپه‌رشتی كۆمپانیای "هێرشی" بۆ شوكوڵاته، توانرا تاقیكردنه‌وه له‌سه‌ر وه‌ڵامدانه‌وه‌ی مێشك له كاتی خواردنی جۆره‌كانی شوكه‌ڵاته بكرێت كه رێژه‌ی جیاوازیان له كاكاو تیادایه.
توێژه‌ران گه‌یشتنه ئه‌و ئه‌نجامه‌ی كه ئه‌وانه‌ی شوكوڵاته‌ی كاڵیان خواردووه كه رێژه‌ی 60%ی كاكاوی تیادایه به‌لایه‌نی كه‌م، له رووی توانای جه‌سته‌یی و هۆشیارییه‌وه زیاتر چالاكتر بوونه، به‌ڵام پاڵه‌په‌ستۆی خوێنیان به‌رز بووه‌ته‌وه، وه‌ك رۆژنامه‌ی "ده‌یلی ته‌له‌گراف"ی به‌ریتانیایی باسی كرد.
له دووه‌م هه‌نگاودا توێژه‌ران هه‌ستان به زیادكردنی ماده‌ی "ئال-سیانین" كه له چای سه‌وزدا هه‌یه و یارمه‌تی حه‌سانه‌وه‌ی له‌ش ده‌دات، بۆ شوكوڵاته و ئه‌وه‌ش بووه هۆی دابه‌زینی پاڵه‌په‌ستۆی خوێن بۆ ئه‌وانه‌ی به‌شداریان له توێژینه‌وه‌كه كرد.